کاری منداڵان، لەجێگای دیپۆرتکردنەوەی کرێکارانی ژنان و پیاوانی پەنابەر!
ئاوات عەلی نوێنەری ەنگی کرێکار/ سویسرا
ڕاپۆرتێکی کەناڵیCNN ، سیاسەتی تووندڕەوو نامرۆیی ترامپ وئیدارەکەی لەناوەڕاستی مانگی نیسانی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە لەسەر کاری منداڵان لەجێگای ئەو بۆشاییەی کەهاتۆتە پێشەوە لەدیپۆرتکردنەوەی بەزۆری کرێکارانی پەنابەر لەئامریکادا.. دیپۆرتکردنەوە ئەو کرێکارانە ڕاستەوخۆ کاریگەری داناوە لەسەر کارگەو دامەزراوەکانی ئەمەریکا لەکەمبوونەوەی کرێکار.. کاری ئەو کرێکارە دیپرتکراوەنە، سەخت ودژواربووەو ئێستا ئیداروی ترەمپ و کۆمپانیاکانیان دەیانەوێت بەکاری منداڵان جێگایان پڕبکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەسەڵاتدارانی کۆماری لەفلۆریدا قانوونی کاری شەوانەی منداڵانی ١٤ ساڵی و بەرەو سەرەوەی پێشنیار کردووە.
سەرچاوەی هەواڵ: گۆڤاری خزمەتگوزاری گشتی ژمارە ٥ ، ١٧ی ئاپریلی ٢٠٢٥ سەندیکای خزمەتگوزاری گشتی فەرەنسی زمانی سویسری.
