شەش مانگە مووچەمان وەرنەگرتووە، هەتاکەی چاوەڕێ بین!
دەنگی کرێکار
بەهۆی پێنەدانی مووچەی شەش مانگیان، بەرواری ٢٥/٥/٢٠٢٥ کارمەندانی سایلۆی گەرمیان گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم سایلۆکەدا ئەنجامداودەڵێن هەتا کەی چاوەڕێ بین! پەیامەکەیان ئەوەیە کەدەنگیان بگاتە لای دەسەڵاتدارانی حکومەت و چیتر مووچەکانیان دوانەخەن. وەک دەزانرێت سایلۆکان لەدەرەوەی شارن، کارمەندانی ئەم سایلۆیە بەئۆتۆمۆبیلی کرێ هاتووچۆ ئەکەن لەسەر حسابی خۆیان .. کارمەندیان هەیە بەهۆی نەبوونی موچەوە بەقەرز دەچێت بۆ سەر کار، ژیانیان بەم شێوەیە سەخت و نالەبارە، بۆیە حەقی خۆیانە داوای مافی ڕەوایان بکەن کەشەش مانگە لەچاوەڕوانیدان.. حکومەت هەرچی زووترە بەهانایانەوە بچێت و بەرپرسیارانە وەڵام بەخواستەکانیان بداتەوە.
