Dangikrekar.com
هەواڵ

ڕانیە: لەنەورۆزدا، مامۆستایان و کارمەندان، لەدژی نەدانی موچە گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان بەڕێخست!

ڕانیە: لەنەورۆزدا، مامۆستایان و کارمەندان، لەدژی نەدانی موچە گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان بەڕێخست!

ڕۆژی ٢٠٢٤/٣/٢١، واتە لەنەوڕۆز ویەکەم ڕۆژی بەهاردا، کارمەندان ومامۆستایان لەجیاتی خۆشی و ئاهەنگەکانیان، لەبەردەم باخی گشتی ڕانیەدا گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لەدژی خۆدزینەوەی حکومەت لەپێنەدانی مووچەکانیان ئەنجامدا. گردبونەوە ناڕەزایەتیەکە لەڕێگای بەیان نامەیەکەوە دووپاتیان کردەوە کەبەردەوام لەشەقامدا ئەبن لەپێناوی مافەکانیان و داوایانکرد کەسەرتاپای خەڵکی کوردستان بەخۆپیشاندانەکانی مامۆستایان وکارمەندانەوە پەیوەست بن بۆ تووندوتۆڵکردنەوەی فشارەکانیان.

لەبەیان نامەکەیاندا هاتووە: ”ئەوەی کەحکومەت و دەسەڵاتداران ئەیکات گرفت  نەبوونی  پارەو بودجە نیە، بەڵکو سیاسەتی ئابوری سەرمایەداری و بەبەرنامە بۆ داڕێژراوە کەمووچە لەنێوان هەردوو حکومەتی ناوەندو هەرێمدا بەبارەمتە گیراوە. ئەوەی کەحکومەتی هەرێم دەیکات تەنها ڕشتنی ڕق و کینەیە بەرامبەر بە میللەتێکی چەوساوەی ژێر دەسەڵاتێکی ناعەدالەت“.

لەلایەکی دیکەشەوە مامۆستایان و مووچەخۆرانی گەرمیان، یەکێتی وپارتی و گۆڕان بەبەرپرسیار دەزانن بەرامبەر بەو هەموو ئەو ستەم وزوڵمەی کە دەرهەق بەکارمەندان و مامۆستایان وهاوڵاتیانی کەمدەرامەتی کوردستانی دەکەن وماوەی ٦ مانگە تەنها مووچەیەکیان پێدراوەو دەڵێن:  ئەو سێ حزبە ڕاستەوخۆ بەرپرسیارن لەو هەموو نەهامەتیەی کەبەسەر خەڵکی کوردستاندا هێنراوە.

Related posts

 کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی کۆمیتەی یەکی ئایار

Dangi Krekar

گەرمیان: دواى ٥ ساڵ كاركردن به‌فه‌رمانى به‌رپرسێك له‌كاره‌كه‌ی ده‌رکرا!

Dangi Krekar

ناڕەزایەتیە جەماوەری و کرێکارییەکان، بۆ خواستی باشکردنی ژیان و خزمەتگوزاریەکان بەردەوامە!

Dangi Krekar

Leave a Comment