Dangikrekar.com
هەواڵ

 کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی کۆمیتەی یەکی ئایار

 

 

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی کۆمیتەی یەکی ئایار

بانگەوازی ڕێپێوانی ڕۆژی ١ی ئایار

ڕاگەیاندنی ئاماری قوربانیانی شوێنی کار

بڕیارە ڕۆژی ٢٠٢٤/٥/٢٠٢٤ لەسلێمانی، کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ ڕێپێوانێک بکرێت لەبەردەم باخی گشتی بۆبەردەم کاسۆمۆڵ و لەوێ مەراسیمی ئایار ساز دەکرێت..

ئامارەکانی گیان لەدەستدانی کـــــرێکاران

بەشی ئاماری دەنگی کرێکار ساڵانە ژمارەی قوربانیانی شوێنیکار ڕادەگەیەنێت:

ئاماری ١-١-٢٠٢٤ هەتا ٢٨-٤-٢٠٢٤ بەم شێوەی خوارەوەیە:

خەتەرناکی دۆخی کرێکاران لەنەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنیکار، نەبوونی پێداوویستیەکانی خۆپارێزی، پێنەدانی هوشیاری سەلامەتی لەلایەن کۆمپانیاو خاوەنکارەوەو..تاد.. هەموو ئەمانەو چەندین هۆکارگەلیتر وایکردووە ڕێژەکان ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو زیاترو زیاتر بچێتە سەرەوە.. ئەمەی کە لەخوارەوە ڕایدەگەیەنین ئاماری کوردستانی عێراقە بەگشتی لەداتاو زانیارییەکانی خوارەوەدا ژمارەی قوربانیانی شارەکان و هۆکارەکانی لەگەڵ ووردە کارییەکاندا دەبینن:

کۆی گشتی گیان لەدەستدان لەکوردستان ٢٠ قوربانی، ١٩ لەقوربانیەکان لەهەرێمی کوردستان بووە.

لەسلێمانی ٨ قوربانی، لەهەولێر٩ قوربانی، لەدهۆک ٢ قوربانی لەکەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانیش ١ قوربانی..

هۆکارەکانی گیان لەدەستدان بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:

کارەباگرتن ٧ قوربانی، داڕمان ١ قوربانی، کەووتنە خوارەوە ٥ قوربانی، بوون بەژێر مەکائین و ئامێرەکانی کارکردنەوە ٦ قوربانی، خوێنبەربوون ١ قوربانی.

جێگای باسە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەڕوداوەکەی کێڵگەی کۆرمۆر کەچوار کرێکاری یەمەنی تێدا گیانیان لەدەستدا لەم ئامارەدا حسابنەکراوە.. جێگای وەبیرهێنانەوەیە ساڵی ٢٠٢٣ لەکور دستان ٧٣ کرێکار گیانیان لەدەستداوە: هەرێمی کودستان ٥٢ کرێکار، ناوچە کێشە لەسەرەکانی کوردستان ٢١ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

بەشی ئاماری ڕۆژنامەی دەنگی کرێکار

نیسانی ٢٠٢٤

فیدۆ

Related posts

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک لە هە ولێر لە نهۆمی ٢٨ دەکەوێتە خوارەوە دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات

Dangi Krekar

ژمارە ٦٠ دە نگی کرێکار ببینن

Dangi Krekar

“بێکاری دەبێتە مایەی ئەوەی کەخاوەنکار زۆرترین هەلومەرجی چەوسانەوە و بێمافی بەسەر کرێکاراندا داسەپێنێت”

Dangi Krekar

Leave a Comment