Dangikrekar.com
وتار

ئەنفالی کرێکاران لەناو بازاڕیکاری سەرمایەداراندا!

ئەنفالی کرێکاران لەناو بازاڕیکاری سەرمایەداراندا!

شاباز مەحمود 

لەمڕۆژانەی دوای یەکی ئایاری ئەمساڵ، کەناڵی ناشیوناڵ جیۆگرافیکی” ئەبوزەبی” ڕاپۆرتێکی بەڵگەیی لەماوەی زیاتر لە٣٠خولەکدا بڵاوکردەوە لەسەر دۆخی سەخت ونالەباری کرێکاران بەتایبەت تر لەناو سێکتەری بیناسازی لەچەندین ووڵات لەجیهاندا کەچۆن ڕۆژانە ئەبنە قوربانی لە پێناوی کەڵەکەی سەرمایەداران و کۆمپانیاکانیان..

ڕاپۆرتەکە ئاماژە ئەدات بەڕێژەیەکی ترسناکی ئاماری قوربانیانی شوێنیکار لەناو پڕۆژەی بیناسازیدا کەساڵانە لەچاو سێکتەرەکانی تری کارکردندا بۆ سێ هێندە بەرز بووەتەوەو بەجۆرێک لەهەر ١٠ خولەکێکدا کرێکارێک دەبێتە قوربانی کەڕێژەی ساڵانەی زیاتر لە ٦٠ هەزار کرێکار تێ ئەپەڕێنیت..

سەرمایەداران و کۆمپانیاکانیان، لەپێناوی کەڵەکەی هەرچی زیاتری سەرمایە لەسەر حسابی ژیان و خوێنی کرێکاران ساڵانە تریلیۆن دۆلار قازانج ئەکەن بەبێ ئەوەی حەقدەست بەپێی گرانی و هەڵئاوسان زیاد بکەن بۆ کرێکاران. بەبێ ئەوەی خۆیان بەلێپرسراو بزانن بەرامبەر بەژیان و تەنانەت زیندوومانەوەی کرێکاران.

ئەم بەربەرییەتەی دەسەڵاتی سەرمایەو دوکان و بازاڕەکانی، بەشەریەتیان لەناو جەنگ  وکاولکاری، تیرۆرو قەتڵ وعام، لەنەبوونی و ئاوارەیی و لەناو سەدەها کێشەو گرفت ونەخۆشی پێچاوەتەوە کەقورسایی زیاتری خستۆتە سەرشانی کرێکاران، ئەوەش تەنها لەپێناوی کەڵەکەی هەرچی زیاتری سەرمایەدا..ئەوەی کەژوڕنالیزمی نۆکەرو فەیلەسوف و سیاسەتوان و لێکۆڵەروانەکانی ئەم سیستەمە دڕندەیە دەیانووت سەرمایەداری باشترین سیستەمی ئابوری سیاسیە کەمرۆڤ پێی گەیشتبێت،

ڕاستەوخۆ بەشێکن لەم وەحشیگەرییە کەدەرهەق بەئینسان و بەتایبەت بەچینی کرێکار دەکرێت لەلایەن سیستەمی سەرمایەدارییەوە..

 

Related posts

To whom it may concern  at the KRG(Kurdistan Regional Government) authorities;

Dangi Krekar

دۆخی کرێکاران لەکارگەی خشتی ئاسۆ  گفتوگۆی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەگەڵ کرێکارێکی کارگەی خشتی ئاسۆ

Dangi Krekar

بەشێک لەچاوپێکە وتنی شاباز محمود لە ڕادیۆ گۆڕان

Dangi Krekar

Leave a Comment