Dangikrekar.com
هەواڵ

لەپەیوەند بەکێشەکانی کرێکارانەوە، تیمێکی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکات

لەپەیوەند بەکێشەکانی کرێکارانەوە، تیمێکی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکات

    |دەنگی کرێکار:

بەمەبەستی بە دواداچون وڕاوێژکردن لەسەر ئەو کێشانەی کەکرێکاران، لەبواری دەستەبەری کۆمەڵایەتی وگرێبەستی کاردا، ڕووبەڕویان بۆتەوە وهانایان بۆ بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار هێناوە، لەبەرواری ١٤/٥/٢٠٢٥ دا تیمێک لەدەنگی کرێکار، کەپێکهاتبوو لە”محمود احمد خاوەن ئیمتیازو وەستا مهدى سەرنوسەرى ڕۆژنامەى دەنگى کرێکار” سەردانی بەڕێوەبەراتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتیان لەشاری سلێمانى کردو چاویان بەبڕیزان کاک ”شیروان مجید” بەڕیوەبەری بەڕیوەبەرایتیەکەو کاک”هۆشمەند عثمان” پشکنەری بەڕیوەبەرایەتیەکە کەوتو بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەبارەی گرفتى کرێکاران و ئەو ئاستەنگیانەی کە لەکاتى جێبەجێکردنى ئیش و کارەکانیاندا ڕوبەڕوویان دەبێتەوە قسەوباسیان کرد و بیروڕایان گۆریەوە. هەرلەم پیوەندەشدا تیمەکەی دەنگی کرێکار چەندین پێشنیارو بیروڕایەکیان خستەڕوو. هەردوولاش جەختیان لەسەر مافەکانی کرێکاران لەبواری گرێبەستی کۆمەڵایەتیو بەستنی گرێبەستی کاردا کردوە وبڕیاریاندا کە لەپێناوی مافەکانی کرێکاراندا لەهاوئاهەنگی بەردەوامدابن.

جێگای ئاماژەیە تێمەکەی دەنگی کرێکار وەک ڕیزلێنانێک بۆ هەوڵ وماندوبونەکانی کاک ”هۆشمەند عثمان”، پشکنەر لەبەڕێوەبەرایەتى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، چەپکەگوڵێکی ڕێزلێنانی پێشکەش بەناوبراوکرد.

Related posts

تێڕوانینی دەنگی کرێکار سەبارەت بەکاری منداڵان

Dangi Krekar

ووتا ری کۆمیته ی یه کی ئایار له نا وچه ی بازیان

Dangi Krekar

 موچە، بەشی کرێکاران، بۆ دابینکردنی ژیانێکی خۆشگوزەران، یان بڕێک بۆ مانەوە و دووبارە، گەرانەوە بۆ سەرکار!

Dangi Krekar

Leave a Comment