شکاندنی ئەو تەوقەی کەکراوەتە ملی کرێکارانی کوردستان،
هێنانەمەیدانی ڕیزی ڕێکخراووسەربەخۆی خۆیانی پێویستە
هەلومەرجێك کەکرێکارانی کوردستانی تێداڕاگیراوە بەجۆرێکە کەتەنها بیر لەوە دەکەنەوە چۆن بتوانن کارێکیان دەست بکەوێت.. کاتێکیش کرێکیان دەستدەکەوێ دەبێ گرێبەستیکار لەگەڵ خاوەنکاردا ببەستن. بەڵام سیستەمی کاری کۆمپانیاو سیاسەتێك کە لەبەرامبەر کرێکاراندا دەیگرنەبەر بەشێوازێکە کرێکارانی دابەش و پارچەپارچە کردووە و ناتوانن چواریان پێکەوە داوایەکیان هەبێت و تەنانەت دوو قسەش لەسەر کێشەکانی ڕۆژانەیان بکەن.. ئەمەش بەرئەنجامی کاری پەیمانکاری و گڕیبەستی کاتی وفەردیە. واتە هەر کرێکارێک دەبێ بەجیا لەهاوپیشەکانی تری بۆ ماوەیەکی دیاریکراو گرێبەستی فەردی وبەتاک لەگەڵ کۆمپانیاکاندا ببەستێت وبەم جۆرە گرێبەستی بەکۆمەڵ ڕێگا پێدراونییە. لەلایەکیترەوە کرێکارێك کەلە کارگەیەكدا ماوەی ساڵێک کاردەکات و دواتر بەبیانوی نایاسایی لەسەر کارەکەی دەرئەکرێت.. کرێکاران درك بەوە دەکەن کەدەبێت ساڵانە بەبڕێك پارە موچەکانیان زیاد بکرێت، ئەزانن جێگاو شوێنیان بەشوێنێك گەیشتووە بوونەتە دەستمایەیەکی گەورە بۆخاوەنکارەکان.. کرێکارێکی خاوەن خبرە کە لەسایەی ئەوانەوە خاوەنکارگەکە قازانجێکی زۆری چنگ دەکەوێت دەرکیان بەوەکردووە کە خاوەنکار چ جۆرە ناهەقیەکیان لێدەکات.. ئەوان زۆرباش لەسیاسەتی خاوەنکارەکان تێدەگەن کاتێک دەیەوێت مونافەسەو جیاوازی لەنێوان کرێکارن خۆیان ونیوان کرێکارانی هاتودا دورستبکات، چونکە دەیەوێت ناتەباو هاوڕێ نەبن لەگەڵ یەکتریدا.. خاوەنکار وابیردەکاتەوە ئەگەر کرێکاران تەباو ڕێك بن لەگەڵ یەكدا، ئەوا بەهێزترو بەئیرادەتر خواستەکانیان دەسەپێنن وبەئاسانی مافەکانیان وەردەگرنەوە..
خاوەن کارەکان بەئارەزوو ویستی خۆیان و بەپێچەوانەی یاساو رێسا کار پێکراوەکانەوە بەبێگوێدانە هیچ پرەنسێپێکی لۆکاڵی و نێودەوڵەتی شەرعیەتیان بەهەلومەرجێك داوە کە بەتەواوی تەوقێکیان خستوەتە ملی کرێکارانەوە و جۆرێك لەسیستەمی کۆیلاتیان داسەپاندووە. خاوەنکارەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بەوپەڕی تواناوە پشتیوانیان لێدەکرێ، دەسەڵاتی جێبەجێکار کەدامودەزگا حکومیەکانە بەتەواوی ئیفلیجکراوەو تەنها شکڵیە..بۆنمونە:
بەپێی یاسا ئەو شوێنکارانەی کەسیفەتی هەمیشەییان هەیەو کارکردن تیایاندا هەمیشەییە کەچی هێشتا بەشێکی زۆر لەکرێکارەکان کاری کاتی دەکەن و تەنانەت ڕۆژانەکاریان پێدەکرێت ودواتریش هەرکات خاوەنکار ئارەزوی کرد کرێکارەکە لەسەر کارەکەی دەرئەکات. کرێکاران دەیانەوێت بە یاسایی بچن بەدوای مافەکانیاندا، کاتێکیش نوێنەر دەنێرنە لای خاوەنکار پێش هەرشتێك نوێنەرەکان لەسەر کارەکانیان دەرئەکرێن..
ئێمە ئەم واقیعە تاڵە بەرامبەر بەکرێکاران ئەبینین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێمانوایە کە بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە نالەبارە تەنها یەك ڕێگا هەیەو تەنهاو تەنها بەو ڕێگایە کرێکاران وەڵامی خواستەکانیان وەردەگرنەوە، ئەویش پشبەستنی کرێکاران خۆیانە بەهێزی ڕێکخراوی خۆیان.. ئەم ڕێگایەش تاقیکراوەتەوەو بەدێژای مێژوو سەرهەڵدانی چینی کرێکار هەر بەهێزی ڕێکخراوبوونی کرێکاران خۆیان توانراوە سەعاتکاریان کەم بکەنەوە، حەقدەستەکانیان زیاد بکەن وهەلومەرجی کاروژیانیان باش بکەن.. هەرکاتێک کرێکاران لەخەباتیاندا بۆباشترکردنی هەل ومەرجی ژیانیان پاشەکشەی کردبێت بەوئەندازەیەش خاوەنکارو دەسەڵات دەستکەوتەکانی لێوەرگرتوەتە..کەواتە تەنها ڕێگاو بۆ شکاندنی ئەم تەوقەی کە کراوەتە ملی کرێکارانی کوردستان هێنانەمەیدانی ڕیزی رێکخراوو سەربەخۆی کرێکاران خۆیانە.
