دیسان کارەساتی شوێنی کار
دە نگی کرێکار
بەرواری ٣١ -٣- ٢٠٢٤ چوار کرێکار لەکاتی کارکردن لەپڕۆژەی (درەو)ی نیشتەجێ بوون لەنزیک گەڕەکی ڕاپەڕین لەشاری سلێمانی بەهۆی تێکشکاندنی مەسعەدی دەرەوەی باڵەخانەکەوە، دووان کرێکارەکان دەکەوونە خوارەوەو بەداخەوە دەست بەجێ گیان لەدەست دەدەن..
بەگوێرەی زانیاریەکان دەنگی کرێکار، کرێکارەکان لەنهۆمی ١٧باڵەخانەیەکی ناو پڕۆژەکە کاریان کردوەو لەنهۆمی ١٥ کەوتوونەتە خوارەوە، لەئێستادا تەرمەکانمان گواستراونەتەوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانی. یەکێک لەکرێکارەکان بەناوی (محمد امین علی) تەمەنی ١٩ ساڵانەو خەڵکی (کۆبانێ) و خێزاندارەو ئەوی دیکەشیان بەناوی (مەروان مەمۆ) تەمەنی ٤٧ ساڵانەو خەڵکی شارۆچکەی حەسەکەیە، خۆشبەختانە دوو کرێکارەکەی تر سەلامەتن.
شایانی وەبیر هێنانەوەیە کە حوزەیرانی پارساڵ ٢٠٢٣، دیسانەوە سێ کرێکاری دیکە لەهەمان پڕۆژەدا بەهۆی ڕووداوی کارەەوە بەداخەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی بەدواداچونەکانی دەنگی کرێکار کەپێشتر بۆئەم پڕۆژەیە کراوە، ئەوە دەرکەوتووە کەمەرجەکانی سەلامەتی کار لەم پڕۆژەیەدا نیە
وێنە ی یە کێک لە قوربا نیە کان