Dangikrekar.com
هەواڵ

بایکۆت لەزۆنی سەوزدا دەستی پێکردو خەریکە سەراسەری ئەبێتەوە!

بایکۆت لەزۆنی سەوزدا دەستی پێکردو خەریکە سەراسەری ئەبێتەوە!

دەنگی کرێکار

لەشارى سلێمانى ماوەی دوو هەفتەیە بایکۆتى بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى بەردەوامەو جگە لەویش چەندین فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی دیکە بایکۆتى دەوامیان کردووە.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێرى کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەرایەتى کارەباى گشتی سلێمانى، بەڕێوەبەرایەتی  دابەشکردنی کارەبای سلێمانی هەردوو بەشەکەی( ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا)، شارەوانی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی  بەڕێوەبەرایەتی کارەبای ڕانیە، دادگاى سلێمانى، فەرمانگەکانى دادنوس، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان، بەرایەتیەکانی سنوری ڕاپەڕین، بەشێکی زۆری بنکە تەندروستیەکان و سەرجەم فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتیەکانى باج و دەرامەت بایکۆتیان لەکارەکانیان ڕاگەیاند. ئەم بایکۆتە گشتی و سەراسەرییە کەبەهۆی پێنەدانی مووچەوەیەو٥٣ ڕۆژ تێئەپەڕێنێت.

سەبارەت بەناوەندەکانی خوێندنیش، ٢٤-٣-٢٠٢٤ زانکۆى سلێمانیش بایکۆتى ڕاگەیاندو بەشێکى زۆریش لەناوەندەکانى خوێندنى سنورى شارى سلێمانى خوێندنیان ڕاگرتووە، هاوکات لەسنورى پارێزگاى هەڵەبجەش زانکۆى هەڵەبجە بایکۆتى ڕاگەیاندوەو بڕیارە سبەینێ خۆپیشاندانى بەرفراوانى مامۆستایان و فەرمانبەران لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەستپێبکات و داوا دەکەن کە مووچەکانیان دابەش بکرێت و لیستى فەرمانبەرانى هەرێمیش بنێردرێت بۆ بەغداد. هەر ئەمڕۆش ٢٤-٣-٢٠٢٤ دەستەی دەرچوانی دانەمەزراوی بەشە کشتوکاڵییەکان بڕیارە گردبوونەوەو کۆنگرەیەکی ڕٶژنامەوانی ببەستن.

Related posts

کۆمەڵگا کێ  دەیچەرخێنێ، هێزی کاری کرێکاران، یاخود پارەو پولی سەرمایەداران؟

Dangi Krekar

کرێکارێ دەكەوێتە ژێری گرێدەر و دەست بە جێ گیان لەدەست دەدات

Dangi Krekar

با لەدژی نەدانی موچە وکەمی خزمەتگوزاریەکان و گرانی بەنزین و کارەبا و باج گیری باحکومەت و کۆمپانیاکان.. یەکگرتوانە بێینە مەدانەوە

Dangi Krekar

Leave a Comment