Dangikrekar.com
سەرنوسەر

سەروتاری دە نگی کرێکار پشتیوانی کردنی ناڕەزایەتی و خواستەکانی مامۆستایان، ئەرکی هەموو لایەکمانە!

هاوڕێیانی کرێکار..پشتیوانی کردنی ناڕەزایەتی و خواستەکانی مامۆستایان، ئەرکی هەموو لایەکمانە!

 

ماوەی چەند مانگێکە مامۆستایان ووانەبێژان، دەستیان داوەتە خۆپیشاندان وناڕەزایەتی بۆ خۆاستی دابینکردنی موچەو پلەبەرزکرنەوەو دامەزراندنیان.ئەم جوڵاندنەوەیە لەگەل ئەوەدا کردەیەکی ڕەواو بەرحەقە، بەڵام ئەوە حکومەت و وەزارەتی پەروەردەیەکەنەک هەر هیچ وەڵامێک بەداخوازیەکانی مامۆستایان نادەنەوە، بەڵکو بەشێوازی جۆراوجۆرو هەڕەشە وسزادان، لەهەوڵی کپکردنەوەی دەنگی هەقخوازانەی مامۆستایاندایە. ئەمەلەکاتێکدایە ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان لەچوارچێوەیەکی یاسای ومەدەنیدا، هەمووهەفتەیەک سوربونی خۆیان ڕادەگەیەننەوە. پەنابردن بۆ بەغدا وگفتۆگۆکردن لەگەڵ کاربەدەستندا هەتاپێدانیچەندین جارەی یاداشت وکۆبوونەوەلەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا، ئەوە بەرپرسان وحکومەتی هەرێمە کەنایانەوێت و ئامادەنیە دان بەخواستەکانی مامۆستایاندا بنێ. لەمەش زیاتر لەم هەفتانەی ڕابردوودا،دەسەڵاتدارانبەهاندانی چەند کەسایەتیەکی دەوروبەری خۆی و پیاوانێکی ئاینی، بۆ شکاندنی خۆپیشاندانەکان، کەوتوونەتە داکۆکیکردن لەدەسەڵات و پروپاگەندەی ئەوە بلاو دەکەنەوە کە بایکۆتی خویندگاکان، پەککەوتنی پرۆسەی خۆێندنی ئەمساڵ دەخەنە ئەستۆی مامۆستایانەوە کەزیاتر لەسێ موچەیان وەرنەگرتوەو حکومەت ئامادەنیە وانەبێژان دامەزرێنێ وپەیڕەوی لەپلەبەرزکردنەوە بکات!. بەلام ئەوە مامۆستایان و وانەبێژانن کەسورن لەسەر داواکانیان. بەتایبەتی مانگرن وپەیوەست بوونی بەڕێوەبەرایەتیەکان بەخۆپیشاندانی ڕۆژی ٢٨ی مانگەوە، نیشان دەدات کەتەنها ڕێگا هەم بۆ بەدەستهێنانی خۆستەکان وهەم بۆ لابردنی گوشارەکان، ڕاوەستانی یەکگرتوانە وفراوانی جەماوەری ناڕازیکوردستانە.

کرێکارانی کوردستان نابێ ئەم بزوتنەوەو ئەم خەباتەی مامۆستایان بەکەم بگرن، بەڵكو ئەمە چرای ئومێدێکەو سەرکەوتنی لەبەرژەوەندی کرێکاران و باشکردنی دۆخی ژیانی هاولاتیانی کوردستاندایە کەکرێکارن بەشێكن لێی. هەربۆیە کرێکارانی کوردستان دەبێ بەشێوەی گونجاوی خۆیان لەم خۆپیشاندان وناڕەزایەتیانەی مامۆستایاندا بەشدار ببن وپشتیوانی لێبکەنبەتایبەتی بەشێک لەقوتابیان ڕۆڵەی کرێکاران و خەلكی زەحمەت کێشە وئەوان زەرەر مەند دەبن ئەگەر ساڵی خویندنیان بفەوتێ. هەروەها دەبی کرێکاران بەوەهوشیار بن کە پەکخستنی ساڵی خویندن لەئەستۆی دەسەڵاتداراندایە نەک مامۆستایان. دەسەلات کەهەمو سەرچاوەکانی داهاتی کۆمەلگایان لەبەردەستە ئەرکیان موجەی مامۆستایان و خواستەکانیان وەلام بدەنەوە، هەتائەوانیش بایکۆتی خویندگاکان بشکێنن.

بەدڵنیایەوە سەرکەوتنی ناڕەزایەتیەکانی مامۆستایان وبەدیهاتنی خواستەکانیان، دەستکەوتێکە بۆ کرێکارانیش. پشتیوانی کرێکاران لەمامۆستایان، هەنگاویکە بۆ باشکردنی دۆخی ژیان و خزمەتگوزاریەکان وبەم جۆرەش دەتوانرێ ڕیگا بکاتەوە کەکرێکاران وخێزانەکانیان سودمەند بکات. جگەلەمەش ئەگەر ئەمڕۆ کرێکاران پشتیوانی بکەن لەمامۆستایان، سبەی ئەوانیش دەبنە هاوپشتی کرێکاران، کاتێک لەگەڵ هەڕەشەیلەسەرکاردەرکردن ولێگرتنەوە لەموچەکانیان دەبنەوە.

دۆخی کوردستان وئەو گرانی و بێکاری و بێدەرەتانیەی یەخەی بەهەمو هاوڵاتیانی کوردستان گرتوە، زۆرترین ئاسەوارەکانی لەسەر ژیان و گوزەرانی کرێکاران داناوە. ڕاوەستان بەرامبەر بەم دۆخە، هاتنەمەیدانی بزوتنەوەیەکی ڕادیکاڵ وجەمارەی دەخوازێ کەهەموو فەرمانەران وجەماوەری زەحمەتکێش بەگەرمیەوە تێیدا بەشداربن ولەدەوری باشکردنی دۆخی ژیان و گوزەران کۆببنەوە. کەدیارە کرێکاران هێزی سەرەکی جوڵانەوەیەکیلەم جۆرەن. تەنها لەم ڕێگایەوەکرێکاران دەتوانن گۆڕانکاری ڕیشەیی لەکۆمەلگادا بکەن و بەرەو ئایندەیەکی باشتر هەنگاوهەلگرن. کەوایە هاوڕییانی کرێکار.. بەهەرجۆرێک بۆتان دەکرێت ودەتوانن لەڕێگای دەستەکرێکاریەکانو کۆرو کۆمەڵە کانتانەوە، هاوپەیمانو پشتیوانی مامۆستایان و داخوازیەکانیان بکەن. لەکارگەو ناوەندەکانی کاردا، کۆببنەوەو شیوازی پشتیوانیەکانتان بۆ مامۆستایان، بەڕاگرتنی کار وبلاوکردنەوەی بەیان نامەوهەرشێوازیکیتر، لەپشت مامۆستایان ڕاوەستن.

Related posts

رۆژنامەی دەنگی كرێكار سەردانی میترۆیان كرد

Dangi Krekar

نامەیەکی هاوپشتی ئاڕاستەی مانگرتنی شۆفیرانی شەمەندەفەر لە ئەڵەمانیا دەکرێت

Dangi Krekar

پەیامێک بۆ هاوڕێیان لە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار

Dangi Krekar

Leave a Comment