سەرکەوتنی ئێوە، سەرکەوتنی ئێمەشە..
نامەیەک بۆ کرێکارانی ئۆتۆمۆبیل سازی لە ئەمەریکا (UAW)
هاوڕێیانی کرێکار لەپیشەسازی ئۆتۆمۆبیل، لەئەمریکا
بەڕێزان سەرۆک وئەندامانی یەکیەتیە کرێکاریەکانی (جەنەڕاڵ مۆتۆڕGM، فۆرد ford وستێلانتیس Stellantis)
هەواڵی سەرکەوتنی مناگرتنەکەتان وبەدەستهێنانی داخوازیەکانتانمان بیست، ئێمە کرێکارانی کوردستان وستافی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، جگەلەوەی بەم سەرکەوتنەتان دڵخۆش بوین، هاوکات لەمانگرتنی چەند ڕۆژە وئەو ڕاوەستان وسوربونەتان، فێری کردین کە کرێکاران تەنها بەیەکگرتوویی ڕیزەکانیان وکۆبوونەوە لەدەوری داخوازیەکانیان، دەتوانن خاوەنکارو کۆمپانیاکان ناچاربکەن بەوەی کەمل بەداخوازیەکانی کرێکاران بدەن. بەهەق ئەم خەبات و مانگرتنەی ئێوە نەک هەر گۆشەیەک لەخەباتی کرێکارانی ئەمریکا لەپێناو باشکردنی دۆخی کارو ژیانی کرێکاراندا سەنگ و گرنگیەکی تایبەتی هەیە، بەڵکو لەفەزای سیاسی وهێڕشەکانی دەسەلاتداران بۆ سەرکرێکاراندا، خەبتێکی پرشنگداری خستۆتە بەردەم ئێمەو سەرجەم کرێکارانەوە. ئێمە ئەم سەرکەوتنـــە و ئـــــــــــــــــــــەو
ئەو دەستکەوتانەی کەبەدەستان هێناوە، بەسەرکەوتن ودەستکەوتی خۆمانی دەزانین. هەربۆیە جارێکی تر بەگەرمییەوە پشتیوانی لەهەوڵ وتێکۆشانی ئێوەدەکەین. کرێکاران لەوگێژاوە سیاسی و ئابورییەدا کەجیهان پێیداتێپەردەبێت، لەهەموکاتێک زیاتر پیویستی بەیەکیەتی و هاوپشتی جیهانی چینایەتی خۆیان هەیە.
سەرکوتووبێت خەباتی کرێکارانی ئەمریکا..
بژی هاوپشتی جیهانی کرێکاران،،
وەستا مەهدی/ سەرنوسەری