Dangikrekar.com
گفتوگۆ

گفتوگۆی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەگەڵ مامۆستا ئیحسان ئاغجەلەری، یەکێک لەچالاکوانەکانی مامۆستایان

گفتوگۆی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەگەڵ مامۆستا ئیحسان ئاغجەلەری، یەکێک لەچالاکوانەکانی مامۆستایان

 

دەنگی کرێکار: مامۆستایان ناڕەزایەتی جۆراوجۆریان وەڕێخستووەو هەتا ئێستا گەیشتووە بەخۆپیشاندانی فراوانی جەماوەری،  بەڵام نەحکومەت و نەوەزارەتی پەروەردە وەڵامێکی ڕۆشنیان بەخواستەکانتان نەداوەتەوە. ئایا کێشەو گرفتی ئێوە لەکۆێدا گیری خواردووە؟ ئایا بۆچی نەتوانراوە حکومەت ناچاربکەن بەوەی کەلانی کەم بەشێك لەخواستەکانتان جێبەجێ بکات؟

مامۆستا ئیحسان: ئەو هۆکارانەی کە بوونەتە هۆی ئەوەی کە بایکۆت هەتا ئێستا دەرئەنجامێکی ئەوتۆی نەبێت ئەمانەن:

یەکەم: مامۆستایانی کوردستان هەموو یەک دەنگ ویەک ڕەنگ و یەکڕا نەبوون. بۆ نمونە مامۆستایانی شارەکانی هەولێرو دهۆک کەناڕەزایەتیەک یان گردبوونەو خۆپیشاندانێک دەکەن، یەک هەڵوێست ویەک گوتار نابن لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی هەرێمدا وەک سلێمانی و هەڵەبجە وگەرمیان و دەڤەری ڕاپەرین.

دووەم: بایکۆت قورسایی و دەرئەنجامی باشی نەپێکاوە بۆیە تەنانەت مامۆستایانی سلێمانی و دەوربەریشی جۆرە سارد بوونەوە وڕەشبینیەکی پێوە دیارە. بەڵام هەرچۆنێک بێت زۆرینە هەر لەگەڵ بایکۆتدا بوون بەتایبەتی ئەم ساڵ کەئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی هەموو قەزاکانی دەوروبەری ڕۆڵی گەورەیان گێرا بۆ ئەوەی ئەو ساردبوونەوەو ڕەشبینیە کەم بکەنەوە یان نەیهێڵن.

سێهەم: دەسەڵات و وەزارەتی پەروەردە زیاتر کار لەسەر لاوازکردنی بایکۆت دەکەن. ساڵانی پێشوو چەندین جار توانییان بایکۆت بشکێنن بەمامۆستایان لەڕێگەی بەڕێوبەری قوتابخانەو خوێندگاکانەوە. بەشێکی زۆرسەر بەحزبی دەسەڵاتن. بەڵام ئەمساڵ باشتربوو بەهۆی پەیوەست بوونی بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی خوێندنگاکان.

چوارەم: کۆی چین توێژەکانی کۆمەڵ یەک دەنگ نەبوون لەگەڵ مامۆستایانداو بێنە سەر شەڤام و پشتگیریمان بکەن، کەڕاستەوخۆش ئەوان هەمان کێشەو گرفتیان هەیەو ماف خوراوویشن.

دەنگی کرێکار: هەتا ئێستا چەند جارێک نوینەری مامۆستایان سەردانی بەغدادیان کردووە ومژدەی ئەوەیان داوە کەبەغدا موچەی مامۆستایان دابین دەکات.. سەرنجتان لەسەر ئەم هەنگاوەچیە؟ ئایا ڕێگای بەغدا بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق موچەی مامۆستایان بدات ڕیگایەکی دروستە وئەتوانێت خواستی مامۆستایان بەدی بهێنێت؟

مامۆستا ئیحسان: چەند جارێک نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی سەردانی بەغدادیان کردوەو واژووی خۆیان بردووە بۆ ئەوەی مووچەو قوتی ژیانیان بچێتە سەر بەغداد، چونکە زۆری خەڵکانی کوردستان بەدڕێژایی ٣٢ ساڵ حوکمڕانی کوردی لەوە تێگەیشتوون کەئەم دەسەڵاتە نیازو بەنارمەو پلانی خۆشگوزەرانی خەڵکیان نییە. خۆیان لەڕاستیەکان دەشارنەوەو ڕۆژ ئەدەن بە دەم ڕۆژەوە بۆ ئەوەی زیاتر داهاتی ئەم هەرێمە قۆرخ و داگیر بکەن و خەڵکیش بەم شێوەیە لەبرسیەتیدا بهێڵنەوە.ئەوەتا ئێمە لەناوەڕاستی پایزداین، تازە مووچەی ناوەڕاستی هاوینیان پێ داوین. لەهەموو دنیاش ئەرک بەرامبەر مافە. ئەوەی کە ماوەتەوە ئەوەیە دەمانەوێت دەنگی کرێکار دەنگمان بگەیەنێتە هەموو جیهان کەئێمەی مامۆستایان و مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان مافمان زەوت کراوە لەلایەن دەسەڵاتەوە. دەشمانەوێت دەستی حزبی لەناوکەرتی پەروەردەدا نەمێنێت. مامۆستا خۆی خاوەن بڕیاری خۆی بێت بۆ کۆی کایەکانی ژیان نەک دەسەڵات بەبێ ئەوەی مافە زەوتکراوەکانیشمان بداتەوە  بایکۆتمان پێ بشکێنێت.

دەنگی کرێکار:ئایا بەداهاتی ناوخۆ مووچەی مووچە خۆران ئەتوانێت بدرێت؟

مامۆستا ئیحسان: بەڵێ. دەسەڵاتی کوردی لەعێراق دەتوانێت مووچە بدات، بەبەڵگەی ئەوەی چەند ئەندام پەرلەمانێکی حزبی دەسەڵاتدارو ئەندام پەرلەمانی ئۆپۆزیسۆن کەلەزاری خۆیانەوە چەندین جار بەبەڵگەوداتاوە ئەو ڕاستیەیان درکاندوە. بەڵام نایانەوێت بیکەن چونکە لەژێر فشاری کۆمەڵگادا نین.

Related posts

ئایا خەتای کرێکارانی هاتووە کەکرێ و حەقدستی کەمکردۆتەوەو کرێکارانی ”خۆماڵی” بێکار کردووە؟ 

Dangi Krekar

ژینگەپارێزانی دەڤەری پشدەرو ڕانیە دەستیان دایەوە مانگرتن لەپێناوی وەرگرتنی مووچەکانیاندا

Dangi Krekar

     پانێلێــک لەژێر ناونیشــانی : بەرەو ژیــانێکی باشتر بۆکرێـــــکاران بە رێوە چوو

Dangi Krekar

Leave a Comment