٨ی مارس وخواستەکانی ئێمەی کرێکار!
دەنگی کرێکار
له‌كوردستان ساڵه‌هایه خه‌بات ده‌كرێ له‌دژی نایه‌كسانی ژنان وكوشت وبڕیان. هاوکات وه‌ستاندنه‌وه دژ به‌داب ونه‌رێت وفه‌رهه‌نگی هه‌ڵاواردن و‌كاركردن بۆ گۆڕینی یاسای دژبه ژنان، كه‌بووەته هۆی به‌كه‌م گرتن وسوك ته‌ماشاكردنی ژنان، تا ئەو بێمافیەی کەڕووبەڕوی ژنانی کرێکار بووەتەوە، لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م خه‌باته بووه. له‌مه‌ش زیاتر له‌مه‌یداندا بونی ڕێکخراو وهه‌ڵسوراوانی ژنان وپه‌ره‌گرتنی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان، كێشه‌ی ژنانی کردۆته كێشه وپرسی كۆمه‌ڵگا.
بەڵام لەدۆخی ئێستای کوردستاندا، باسكردن له‌پرسی ژنان و خه‌بات بۆ به‌دیهاتنی ئه‌و خواستانه‌ی که‌یه‌کسانی نێوان ژن وپیاو ده‌سته‌به‌ر ده‌کا‌ت، بووەتە بەشێک لەخەباتی چینی کرێکار‌و جەماوەری ناڕازی، لەڕاستای ژیانێکی باشتردا.
سته‌م وهه‌ڵاواردنێک که‌ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ژنان هه‌یه، ڕیشه‌یه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌یه، به‌ڵام سیسته‌م ونیزامێک که‌له ئارادایه‌و ژیانی کۆمه‌ڵگای له‌قاڵب داوه، ئه‌م به‌ڵایه‌ی سه‌ر ژنانی له‌مڕۆدا به‌میرات بردووه. یانی ئه‌م چه‌وه‌سانده‌نه‌وه‌یه‌ی له شێوازێکی نوێ‌دا سازداوه‌ته‌وه وله‌یاساو ڕێسا‌و كلتوری كۆمه‌ڵگاشدا جێكه‌وته‌ی کردووه که‌له‌ئه‌نجامدا، ده‌ستی چینی سه‌رمایه‌داری کوردستان وخاوه‌ن کۆمپانیاکانی ئاوه‌ڵا كردوه، تاله‌پرۆسه‌ی كار‌و به‌رهه‌مهێناندا جێگه‌و ڕێگه‌ی ژنان به‌ئاراسته‌ی که‌ڵه‌که‌ی قازانج وسود په‌رستیدا ڕابگرن و لێره‌شه‌وه گشت ئاستی بژێوی چینی کرێکاری کوردستان له‌خواره‌وه سازبده‌نه‌وه و له‌هه‌لومه‌رجێكی سه‌ختردا ڕایبگرن. ژنانی ماڵدار که‌نه کاری ناوماڵیان به‌حساب ده‌هێنرێ و نە‌وه‌ک بێكار سه‌یر ده‌کرێن، خۆدی ئەمەش بۆ به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی دوباره‌ی هێزی کاری هه‌رزانی پیاوانه. ئه‌و ژنانه‌شی کارێک ده‌که‌ن له‌کارگه ودامه‌زراوه‌کاندا كرێی كه‌متر له‌چاو پیاواندا وه‌رده‌گرن و مافه‌كانی تریان ده‌سته‌به‌ر ناكرێ. به‌م بێ مافیانه‌وه، ئینسانی ژن له‌نێو كاردا، بۆ سه‌رمایه‌داران سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌باره بۆ به‌ده‌ست هێنانی قازانجی زیاتر. واته ژنی كرێكار دووجار ده‌چه‌وسێته‌وه، هه‌م وه‌كو ڕه‌گه‌ز هه‌م وه‌كو كرێكار،. هه‌شتی مارسی ئه‌مساڵ ده‌بێ سه‌ره‌تای هاتنه مه‌یدانی كرێكارانی ژن وپیاو بێ له‌پێناو باشكردنی هه‌ل ومه‌رجی كار‌و ژیان. ده‌بێ له‌مه‌یدانه‌كانی كاردا، ئه‌م بۆنه‌یه بکرێته ڕۆژێک بۆ سازدانی كۆبونه‌وه‌ی گشتی کرێکاران به‌ژن وپیاوه‌وه وله‌وێدا نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن ورێكخراوه‌كانی خۆیان دروست بكه‌ن. هەشتی مارسی ئه‌مساڵ ده‌بێ ببێته ڕۆژێک بۆ هێنانه مه‌یدانی خواست وداواكاریه‌كان وبه‌خه‌باتی ئه‌م ڕۆژه‌وه بناسرێته‌وه. هەشتی مارسی ئه‌مساڵ ده‌كرێ ئه‌م خواستانه له‌خۆ بگرێ و وه‌ک داوا و خواسته‌كانی ژنان، به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدا، به‌رجه‌سته بكرێنه‌وە.
١/ گۆرینی هه‌موو ئه‌و قانون و ڕێسایانه‌ی دژی ژنه‌و جێگرتنه‌وه‌یان به یاسای یه‌كسانی ژن وپیاو .
٢/ ئازادی رێكخراوبون بۆ كرێكارانی كوردستان .
٣/ كرێ ی یه‌كسان بۆ كاری یه‌كسان.
٤/ دانی بیمه‌ی بێكاری به‌هه‌موو هاوڵاتیه‌کی ١٦ ساڵ به‌ژن وپیاوه‌وه.
٥/ یاسای خانه‌نشینی بۆ كرێكارانی ژن .
٦/ دابینكردنی دایه‌نگا به‌خۆڕایی له‌شوێنی كار .
٧/ دابینكردنی مۆڵه‌تی دایكایه‌تی وباوكایه‌تی به‌كرێ ی ته‌واوه‌وه.
هه‌موو ئه‌م خواستانه ئه‌مڕۆ ئیمكانی جێبه‌جێ بوونیان هه‌یه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران وخاوه‌نكاران هه‌روا به‌ئاسانی ملی پێناده‌ن وده‌بێ ئێمه ژن وپیاو له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا خه‌بات بكه‌ین بۆ به‌ده‌ست هێنانانی. ئه‌ویش ته‌نیا ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانه .
بژی ٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن