Dangikrekar.com
هەواڵ

بەبەشداری دەیان سەندیکاو یەکیەتی کرێکاری، دامەزراندنی “بەرەی یەکگرتووی کرێکاریی” لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاست،

بەبەشداری دەیان سەندیکاو یەکیەتی کرێکاری، دامەزراندنی “بەرەی یەکگرتووی کرێکاریی” لەڕۆژهەلاتی ناوەڕاست، بۆ بەرگری لەخەڵکی فەلەستین خۆی ڕاگەیاند

دەنگی کرێکار

بەپێی ڕاگەیاندنێک کەلەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بڵاوکراوەتەوە، “بەرەی یەکگرتویی کرێکارایی بۆ بەرگری لەخەڵکی فەلەستن” لەڕۆژهەلاتی ناوەراستدا، پێکهاتنی خۆی ڕاگەیاند. لەڕاگەیاندنەکەدا هاتووە:

” لە٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وه‌ تا ئەمڕۆ، ترسناکترین و خوێناویترین کۆمەڵکوژی لەمێژووی مرۆڤایەتیدا لەلایەن قەوارەی ڕەگەزپەرست و فاشیستی زایۆنیستییەوە، بەپشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو هاوپەیمانە ئیمپریالیستیه‌ ڕۆژئاواییەكانه‌وە ئه‌نجامدراوە. لەم قۆناغەدا، بەشەریەتی موتەمەدینی جیهان هەڵویستی مەبدەئی خۆی بەڕەتکردنەوەی هەموو ئەم تاوان و دڕندەیی و داگیرکاریە دەربڕیوه‌و پێیناوه‌ته‌ مەیدانی پایتەخت و شارە جیاوازەکانی جیهانەوە، بۆ پشتیوانیکردن و ڕاوەستان لەپاڵ مەسەلەی عادیلانەی فەلەستین و خەڵکە ستەملێکراوەکەی. هاوکات لەدژی ئەو کۆمەڵکوژی و تاوان و سیاسەتە شەڕانگێزی و جەنگخوازیانەی کە لەلایەن قەوارەی تیرۆریست و تاوانکاری زایۆنیستییەوە ئەنجامدەدرێ. هەروەها لەدژی دەوڵەتە کۆنەپەرست و سەرکوتگەرەکانی ناوچەکەو جیهان کە بۆ ڕازیکردنی حکومەتی فاشیست و تیرۆریستی ئیسرائیل لەهەوڵدان، ڕاوه‌ستاوه‌ته‌وه.

‌چینی کرێکارو هەموو خەڵکی بێبەش لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوڕی ئەفریقاو لەوڵاتانی عەرەبی لەهەموو نەتەوەو ڕەوتە پێشکەوتنخوازو دیموکراسی و سەربەخۆکانەوە، وەک بەشێکی بنەڕەتی و گرنگ و کاریگەری بزووتنەوەی کرێکاری جیهانی، هاوشان لەگەڵ هێزە پێشکەوتنخوازو ئیسناندۆستەکانی جیهاندا، بەئەرکی خۆیان هه‌ڵده‌ستن لەڕاستای پشتگیریکردنی خەڵکی فەلەستین و سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئازادی و کەرامەتی ئینسانی کەکرێکاران و خەڵکی فەلەستین نوێنەرایەتی دەکات.

ئێمە ژمارەیەک لەیەکیەتی و ڕێکخراوی کرێکاری و کەسایەتی سەندیکای کرێکاریین، پشتیوانی خەڵکی فەلەستین دەکەین لەناوچەی عەرەبی و لەدرێژەی هەوڵەکانمان و هەڵوێسته‌ مەبدەئی و پتەوەکانماندا بۆ پشتیوانیکردن و بۆ کۆتایی هێنان بەو کۆمەڵکوژی و تیرۆریزم و دەستدرێژیە دڕندانەیەی کە قەوارەی زایۆنی تیرۆریست لەکەرتی غەززەو ناوچە جیاجیاکانی فەلەستیندا ئەنجام دەدرێت، هەروەها لەدژی ئەو دەستدرێژییە تیرۆریستییە ناڕەوایەی کە لوبنان و هەندێک شوێنی دیکەی وڵاتانی ناوچەکەی کردۆتە ئامانج و لەپێناو ئازادی و دادپەروەری و سەرکەوتن بۆ خەڵکی فەلەستین تێدەکۆشین.

ئێمە دامەزراندنی ”بەرەی یەکگرتووی کرێکاریی بۆ بەرگریکردن لەخەڵکی فەلەستین” ڕادەگەیەنین. هەوڵەکانی ئێمە ڕووی لەیەکخستنی چینی کرێکاری ناوچەکەو جیهانە لەپێناو کۆتاییهێنان بەدڕندەییەکانی قەوارەی زایۆنیستی و فشارخستنە سەر لایەنگرە ناوچەیی و جیهانیییەکانی حکومەتی فاشیست و توندڕەوی ئیسرائیل. هاوكات بۆ بەرگریکردنە لەژیان و ئازادیی خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین و مافی ڕەواو عادیلانەی لەخەباتکردن و بەرپەچدانەوەی داگیرکاری، بەهەر ڕێگاو شێوازێک و بەدەستبردن بۆ ئامرازەکانی خەبات کە بەهۆیانەوە ئازادی بۆ خەڵکی فەلەستین دەستەبەر بکات و کۆتایی بەداگیرکاری بهێنێت و پێکهێنانی دوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین مه‌یسه‌ر بكات، کە پایتەختەکەی قودس بێت.”

جێگای ئاماژەیە کە”بەرەی یەکگرتووی کرێکاری بۆ بەرگریکردن لەگەلی فەلەستین” بەبەشداری چەندین سەندیکای کرێکاریی ولایەنی چەپ، لەوڵاتانی عەرەبی، پێک هاتووە لەوانەش:

فیدراسیۆنی گشتی سەندیکاکانی کرێکاران لەعێراق، یەکێتی خەباتی کرێکارانی فەلەستین، فیدراسیۆنی سەندیکا سەربەخۆکانی ئوردن،  فیدراسیۆنی سەندیکا سەربەخۆکانی سودان،  یەکێتی نیشتمانی گشتی کرێکارانی لیبیا، فیدراسیۆنی دیموكراتیكی سەندیکاکان و کۆنفیدراڵی دیموكراتی كار لەمەغریب، یەکێتی نەوەی نوێی کرێکارانی مۆریتانیا.. هەروەها چەند حێزبێکی چەپ لەوڵاتانی عێراق، ئێران، مصر، مەغریب وفەلەسەتین.. لەم بەرەیەدا بەشدارن.

شایانی باسە سەرنوسەری بڵاوکراوەی “دەنگی کرێکار”، لەکۆبونەوەکانی ڕاویژکردن بۆ پێکهیانانی ئەم بەرەیە بەشداریکردوەو بەنوێنەرایەتی کرێکارانی کوردستان واژوی لەڕاگەیاندنی پیكهاتنەکەداوە.  هاوکات لەیەکەمین کۆبونەوەی “لیژنەی مەرکەزی”بەرەکەدا سەرنوسەری دەنگی کرێکار، وەستا مەهدی، بەیەکێک لەئەندامانی لێژنەکە هەڵبژێردرا.

Related posts

بەبەشداری نوێنەری کرێکارانی لەسەرکاردەرکراو، تیمێکی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەگەڵ وەزیری کاردا کۆبوونەوە!

Dangi Krekar

ژمارە٤٨ ی دەنگی کریکار

Dangi Krekar

یەکێتی کرێکارانی پۆست لەکەنەدائەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ئەوا مانگرتنی گشتی لەسەرتاسەری کەنەدا دەستپێدەکات.

Dangi Krekar

Leave a Comment