Dangikrekar.com
گفتوگۆ

“کۆمپانیاکان ئێمەیان کردووە بەکۆیلە” گفتوگۆی دەنگی کرێکار لەگەڵ کرێکارانی ژینگەپارێزی سنوری سلــــــێمانیدا

“کۆمپانیاکان ئێمەیان کردووە بەکۆیلە”

گفتوگۆی دەنگی کرێکار لەگەڵ کرێکارانی ژینگەپارێزی سنوری سلــــــێمانیدا

دەنگی کرێکار

 

لەسەردانێکدا بۆ شارۆچکەیەکی سنوری سلێمانی، لەگەڵ چەند کریکارێکی ژینگەپارێزدا لەسەر کێشەو گرفتەکانیان، کەوتینە گفتوگۆوە. ئەوان ناڕەزایەتی زۆریان هەبوو، یەکێکیان ووتی: کۆمپانیاکان ئێمەیان کردووە بەکۆیلە، تەبعەن هەموو کۆمپانیاکان هەروان، هەموو ژینگەپارێزانیش لەمسەر بۆئەو سەر هەروان و هەواڵەکانیان ئەبینین و ئەبیستین لەڕێگای دەنگی کرێکارەوە، گرفتی گەورەمان مووچەکەمانە، ناماندەنێ، دوایئەخەن، کوڕە قەرزەکانیشمان نادەنەوە هی مووچەی چەند مانگ، نەجلو بەرگ و پێڵاو دەستکێشمان ئەدەنێ، نەگوێ لەمعانات و خواستەکانیشمان دەگرن.

کرێکارێکی تریان ووتی: کاکە ئێمە لەهاویندا شەو ئەگرین بەکۆڵەوە، جاری وا هەیە سەعات ٢ یان سێی شەو دەرئەچین بۆئیش بۆئەوەی زوو تەواو ببین و بەر قرچەی گەرمای هاوین نەکەوین، بەڵام دواییەکەی هەر بەرئەو گەرما تیژە ئەکەوین، چونکە تەواو نابین، لەبەرئەوەی هەندێک زوون هەیە گەڕەکانی زیاترن وقەرەباڵغترەو کات زۆر ئەخایەنێت. کرێکارێکی تر دەڵێت: چەندینجار بەچاودێرەکانمان ووتووە کەیارمەتیمان بدەن زوونەکان بەجۆرێک ڕێکبخەن کەئەوەندە هیلاک نەبین، زوون هەیە ئیشی تێدا کەمترەو هەشە زیاتر لە ٥ سەعات کاری دەوێت، هەر وەعد ئەدەن و نایبەنەسەر، جارێک ئەڵێن ١٠ ڕۆژی تر، جارێک ئەڵێن ٢٠ ڕۆژی تر، هەرجارەناجارە ١٠ و ٢٠ ڕۆژ ئەکەن بەمانگ و ساڵ و وەعدەکە نابەنە سەر، کەی ئیش وائەڕوات.

کرێکارێکی تریش ووتی: ژمارەی کەپسەکان کەمە لەهەندێک ناوچەو زوندا، ناکرێت بە دوو کەپسەوە شارۆچکەیەک کۆبکرێتەوە، ئاخر خۆ ئێمەش بەشەرین، پێوویستیمان بەحەوانەوە هەیە، ئیشی چوار پێنج کەپس بە دووکەپس تەواو بکرێت، ئەمە لەکوێی دنیایا هەیە. بەڕاستی ئیش بەوجۆرە ناڕوات، مانگێک، دووان، هەتاکەی بەمجۆرە زوڵم لەئێمە دەکرێت.

کرێکارێکی تریش وائەڵێت: براکەم موشکیلەکە لەوەدایە هەرکاتێک دادوبێدادیش ئەبەین بۆلای کۆمپانیا، کەس لێت قبوڵناکات، جاری واهەبووە بەقسەی ناشیرین و جنیۆ وەڵامت ئەدەنەوە، من نازانم ئەمانە ئێمە بەچی ئەزانن، هەر ڕێکوڕەوان وەکو عەبد ماماڵەت لەگەڵدا ئەکەن، زۆر بێمنەتن، ئەڵێن هەرئەوەیە، نایکەیت فەرموو بڕۆو لەجیاتی تۆ هەزاران کەسی تر ئامادەیە کار بکات.

کرێکارێکی تریش ووتی: مووچەکانیشمان نادەنێ، ئێستا من ٣ مووچەم لەلای کۆمپانیایە، هەیە دوو مووچەی لەلایانە، ماوەیەک دەنگۆی ئەوە هەبوو کە مووچەکان ئەکرێن بە ٤ سەد هەزار، ئەویش درۆ دەرچوو، ژیانمان نەماوە، کارێکی تر هەبوایە کەس لەم کۆمپانیایەدا نەئەما، بێکاری ناچاری کردووین ببین بەعەبد، ئەمە کەی کارە، ساڵ نیە مووچەکانمان نەخرێتە ناو شەقشەقێنی حکومەت و کۆمپانیاوە، هەزارو یەک درۆمان لەگەڵدا دەکەن، ئەوەندەش ئازاو قارەمانن ئەگەر ڕۆژێک دەردت گران بێت و نەیەیتەوە، ٣٠ هەزارت لێئەبڕن، ئایا زوڵم لەمە زیاتر هەیە!  کاکە وەڵڵا بۆیان چووەتە سەر، ئێمە لەناوخۆماندا باش نین، کەسمان کاغەزی ئەوی تر ناخوێنێتەوە، ترسنۆکین، پرژوبڵاوین، یەکێکمان دەربکرێت لەئیش کەس گوێی ناداتێ لەجیاتی ئەوەی مانبگرین بۆ گێڕاندنەوەی، ئێمە خەتای خۆمانە، ئەگەر ئێمە ببین ئەوان ناتوانن هەبن.

کرێکارێکی تریش دەڵێت: کۆمپانیاکان زۆر بێمنەتن، ئەگەر قسەیەکمان هەبێت، شکاتێک، دەنگێک بەرز بکەینەوە، پێمان دەڵێت مەیەرەوە، سەدان کەسی تر هەیە بیخەینە جێگاکەت و زۆریش مەمنونە، کرێکاریان ترساندووە، کاکە ئەم بێکارییە دەردە دەرد، ئەگینا کێ بەم وەزعە ڕازی دەبوو، کێ تڕو منەتی ئەوانی هەڵدەگرت. ناتوانین داوای شتێک بکەین، خواردنمان نیە، مەسرەفی کڕین و کەلوپەلی ئیش دەبێت خۆمان دابینی بکەین، ڕۆژێک نەیەیتەوە بۆکار ٣٠ هەزارت لێئەبڕن لەکاتێکدا ڕۆژانەکەمان ١٠ هەزار دینارە، بەڕاستی ئەو زوڵمەی لەکرێکار دەکرێت کەموێنەیەو کەسیش نایەت بەلامانەوە، ماڵی ئێوەو دەنگی کرێکار ئاوابێت کەبەتەنگ ئێمەوەن و دەنگمان ئەگەیەنن و دیفاعمان لێئەکەن ئەگینا کەس بەحاڵی ئێمەی نەئەزانی.

لەسەردانەکەمدا کرێکارانێکی خەڵکی پاکساتانم بینی، ئەوانیشم دواند، دۆخیان خراپە، مووچەیان کەمەو ٤٠٠ دۆلارە، سەد دۆلاریان لێئەبڕن بۆ شوێنی خەوو حەوانەوەیان، ئیقامەکەیان بۆ٤ ساڵ بەهاکەی ٢ هەزار دۆلارە، دوومانگ کاتی کارکردنیان لەسەعات ٧ بەیانیەوە بۆ سەعات ٥  ئێوارەیەو دوو مانگ لەسەعات ٧ بەیانیەوە بۆ سەعات ٨ ئێوارەیە، خواردن و کەلوپەلی ئیش لەسەر خۆیانە، هەست بەغوربەت و غەریبی دەکەن و دڵیان لەلای منداڵ و دایک باوک و خێزانەکانیانە، بەڵام ناچاری گوزەرانی ژیانیان لەووڵاتەکەی خۆیان وایلێکردوون کە بەو مووچەیە ڕازی بن بەسەعاتکاری زۆرەوە

Related posts

تەنها دامەزراندن چارەسەرە بۆکێشەی وانەبێژان..!

Dangi Krekar

تیمی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەسەر کێشەکانی کرێکاران، لە شارۆچەکەی بازیان کۆدەبێتەوە!

Dangi Krekar

 بەهەوڵی ستافی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، کرێکارانی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، موچەی ٣مانگیان وەردەگرن!

Dangi Krekar

Leave a Comment