Dangikrekar.com
هەواڵ

جارێکی تر ئیفلیجبوون نەخۆشخانەکانی عێراقی گرتەوە!

جارێکی تر ئیفلیجبوون نەخۆشخانەکانی عێراقی گرتەوە!

بە یەکپۆشی سپی و بەهەڵگرتنی لافیتەوە، پزیشکانی پۆلی ٢٠٢٤ دەنگی خۆیان بەرزدەکەنەوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەدواکەوتنی داواکانیان کەزیاتر لە ١٤ مانگە لەچاوەڕوانیدان، .. بەم هۆیەوە مانگرتن ڕایدەگەیەنن هەتا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت..

پزیشکانی نیشتەجێ و پزیشکانی ڕاهێنراو لەسەرانسەری عێراقدا، ئەمڕۆ مانگرتنیان ڕاگەیاند وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر دواکەوتنی دامەزراندنی دەرچووانی پۆلی ٢٠٢٤. خۆپیشاندەران داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن پەلەبکەن لەجێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.. ئەوان بە”یڵا”یان ڕاگەیاند: “داواکارییە بەپەلەەکانمان بریتین لەدانانی پزیشک لەوەجبەی ٢٠٢٤ کەزیاتر لە ١٤ مانگە لەدوای دەرچوونیانەوە کارەکانیان وەرنەگرتووە.. هەروەها خێراکردنی ڕێکارەکانی جیاکردنەوەی دانیشتوانی دەورەیی لەوەجبەی ٢٠٢٣ لە ناوچە دیاریکراوەکانی جێگیرکردنیان”. جگە لە دابەشکردنی وەجبەی پزیشکانی ساڵی ٢٠٢٢ بەسەر لقەکانی نیشتەجێبوونی کۆن…

خۆپیشاندەران ئاماژەیان بەوە کرد، بەردەوامی دواکەوتنی فشارەکان لەسەر کارمەندانی پزیشکی گەورەتر دەکات و کاریگەری لەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بۆ هاووڵاتیان هەیە، جەختیشیان لەوە کردەوە کە مانگرتنەکە وەک هەنگاوێکی گوشاری ئاشتیانە دێت بۆ داوای مافە پیشەییەکانیان.

Related posts

دواستوون /ڕیکخراوبوونی کرێکاریی، تەنها چەکە بۆ گۆڕێنی ئەم هەلومەرجە داسەپاوە، بەسەر کرێکاراندا!

Dangi Krekar

ژمارە ٦٩ دە نگی کرێکار ببینن

Dangi Krekar

ئە مرۆ لە رانیە کرێکارانی ژینگە پارێزی کۆمپانیایی بیڤان مانگرتنیان لەکار ڕاگەیاند

Dangi Krekar

Leave a Comment