Dangikrekar.com
گفتوگۆ

ماف وخواستەکانی کرێکاران هێندە زۆرن کەدەتوانێت کرێکارانی هەموو بەشەکان لەیەک ڕێکخراوی گەورەو سەراسەریدا لەدەوری یەکتری کۆبکاتەوە

ماف وخواستەکانی کرێکاران هێندە زۆرن کەدەتوانێت کرێکارانی هەموو بەشەکان لەیەک ڕێکخراوی گەورەو سەراسەریدا لەدەوری یەکتری کۆبکاتەوە

 گفتوگۆی نیوان چەند کرێکارێک لەچەند ناوەندی کاردا

سازدانی محمود حلاق

 

بەشی سێــــــــیەم و کۆتایی

حمەحــــسین: برادەرینە من هەمووی ئەبەستمەوە بەبێکارییەوە.. کاکە بێکاری کێشەیەکی زۆر گەورەیەو زۆریش خراپە، زۆرینەی کرێکاری کوردستان بێکاری وایلێکردووە کەناچاربێت هەموو شتێک قبوڵبکات.. کرێکار ناحەقیشی نیە، هەتا کارێکت دەستئەکەوێت ڕۆحت دەرئەچێت.. ئەم حزبانە هیچیان نەهێشتۆتەوە بۆخەڵک..پەیداکردنی پارە هەروا ئاسان نیە.

شـــێخ مامەند: ئەی دەمخۆش حسین گیان، بەڕاستی وایە، بێکاری هەمومانی کردووە بەکۆیلەو خاوەنکاریش ئیستفادەی لەوەکردووە.. هەرئەوەش وایکردووە کەکرێکار بترسێت و لەسێبەری خۆیشی سڵبکاتەوەو ئامادەش نەبێت دەنگێکی لێبەرزبێتەوە.

کاکەڕەش: ئەوانەی ئێوە باسیدەکەن هەمووی ڕاستەو هەمووانی دەردگرانکردووە، بەڵام هێشتا ناکاتە ئەوەی کەبێدەنگ بین، ئێ لانیکەم خۆ دەبێت ئێستا ئێمە ٧ کەسین، دوو حەوت کەسی تر لەگەڵ یەکدا کۆبینەوە، لەهەموو کارگەو شوێنێکدا بەوجۆرە بکەین لەڕێگای پەیوەندییەکانی خۆمانەوە، هەتا بتوانین پێکەوە دەنگمان گەورەتر بکەین بۆ ئەوەی بتوانین باشتر دیفاع لەخۆمان بکەین.

قارەمان: قسەکانتان باشن، بەڵام کەس گوێت لێناگرێت، هەموو باسی زوڵم و زۆرداری ئەکات، باسی قوڕبەسەری و هەزارو یەک نەهامەتی ئەکات، بەڵام ئامادە نیە دوو سەعات لەگەڵتدا بێت و دوو قسە پێکەوە بکەن کەچی بکەن.. ئەم خەڵکە هەتا بەوجۆرە بێت و بیربکاتەوە، حاڵی لەئێستا باشتر نابێت..

کاکەڕەش: دەمخۆش کاک قارەمان بەڕاستیش وایە.. من باوەڕم وایە کەڕۆژێک هەر دێت و لەنوقتەیەکدا بوەستین و بڵێین نەخێر ئێمە هەین.. ئەوەش کەسانێکی پێوویستە کەباوەڕی هەبێت بەوەی کەدەتوانێت و ئیرادە بنوێنیت کە ژیانی لەئێستا باشتر بکات.. کلیلی ئەوەش تەنها هەرئەوەیە کەچۆن ئێمەی کرێکاران لەدەوری خواست و مافەکانمان کۆبینەوە، چۆن بتوانین لەڕێگای ماف و خواستەکانمانەوە ڕیزەکانمان بەهێزترو ژمارەمان زۆرتر بکەین بۆئەوەی فشارەکان بەهێزتر بکەین و بەم هۆیەوە ڕێگا لەوێرانکردنی ژیانمان بگرین..

کاکەڕەش: کاک محمود ئێوە وەک نوێنەری دەنگی کرێکار چی دەڵێن؟ ئێمە حەزدەکەین تۆش قسەیەک بکەیت و سەرنجی تۆش بزانین..

نوێنەری دەنگی کرێکار: قسەکانتان هەمووی واقیعی و دروستن، دەستنیشانی بەشێک لەکێشەو گرفتەکانتان کردو فعلا هەموو ئەوانە ڕێگری سەرەکین لەبەردەم کرێکاراندا.. بەڵام بەداخەوە هێشتا قسەکانتان نەهاتە سەر ئەوەی کە چی بکرێت باشە تا بتوانین ڕێگا لەم هەموو گرفت و کێشەو زوڵم و ناعەدالەتی و چەوساندنەوەیە بگرین کەفەرزیانکردوووە بەسەرماندا لەکارگەو کۆمپانیاو ناوەندەکانی کاردا!؟ دەسنیشانی گرفت و کێشەکان گرنگن، بەڵام لەوەش گرنگر ئەوەیە کەچی بکەین؟ چ نەخشەیەک کارسازە بۆچاککردن و نەهێشتنی کێشەو گرفتەکان؟ وەچۆن بتوانین و لەچ ڕێگایەکەوە دیفاع لەخۆمان بکەین هەتا ژیانمان لەئێستا باشتر بکەین؟

بەبڕوای من کێشەو گرفتی ڕیشەیی لەبەردەم کرێکاردا، ناڕێککخراوی و نەبوونی ڕێکخراوی واقیعی خۆیانە.. پەرتەوازەیی وبەش بەشبوونی کرێکاران خۆیانە.. ئێمە بەردەوام لەسەر ڕێکخراوبوون جەختدەکەینەوە، چونکە کرێکار هیچ ڕێگایەکی تری نەماوە، جگەلە یەکگرتوکردنی ڕیزەکانی، ئەمەش بەدەستبردن بۆ ڕێکخراوێکی کرێکاریی وسەراسەری مەیسەر ئەبێت، بەتایبەتی خواست و مافی کرێکاران هێندە زۆرن، کەدەتوانرێ بکرێتە بنەمای یەکگرتوکردنی بەشەکانی کرێکاران لەڕیکخراوەیەکی کرێکارییدا، کەنوینەرایەتی هەمووبەشەکانی کرێکارن بکات.

Related posts

ڕووداوەکانی شوینی کار:

Dangi Krekar

 لەیادی هەڵسوڕاوێکی بزوتنەوەی کرێکاریدا

Dangi Krekar

بۆ چارەسەرکردنی دیاردەی بێکاری، پێویسە جۆرەکانی بێکاری بناسین!

Dangi Krekar

Leave a Comment