Dangikrekar.com
گفتوگۆ

 هۆکارەکانی هەڵکشانی ڕوداوەکانی شوێنی کار چییە؟

 هۆکارەکانی هەڵکشانی ڕوداوەکانی شوێنی کار چییە؟

  وەستا مەهدی: 

 

دەنگی کرێکار ؟ ڕوداوەکانی شوێنیکار زیاد ئەکات و ڕۆژانە لەکارگەو ناوەندەکانی کاردا کرێکاران توشی ڕوداوی نەخوازراو دەبن، ئێوە چۆن دەڕواننە ئەم ڕوداوانەو بەڕای ئێوە ئەبێ چی بکرێت تا ئەم ڕوداوانە کەم بکرێتەوە؟

وەستا مەهدی: زیادبونی ڕوداوەکانی شوێنیکار بێهۆکارنیە، دەتوانین چەندین هۆکار باس بکەین، لەوانە:

١/ ناشارەزایی کرێکار خۆیەتی. کرێکارێک ئەگەر کەمەشق و ڕاهێنانی پێنەکرابێت و بخرێتە سەر کار، وەک ئەوە وایە کەسەربازێک بەبێچەک ڕەوانەی شەڕ بکەیت، چونکە هیچ کارێک خاڵی نییە لەخەتەریات..

٢/ بەکار نەهێنانی کەلوپەلی خۆپاراستن و پشتگوێخستنی ئەو کەلو پەلانەیە..

٣/ سەعاتکاری زۆر، کەحەوسەڵەو تاقەتی کرێکارو هیلاکبوونەکەی داغان دەکات وبڕستی لەبەر ئەبڕێت..

٤/ بارودۆخی دەرونی کرێکارەکەیە..

هەروەک باسمکرد هۆکار زۆرن، بەڵام لەکوردستان سەرەکی ترین هۆکار نەبوونی مەشقو ڕاهێنانە، نەبوونی ئەو ئامرازو کەلوپەلانەیە کەدەبێت بەکاربهێنرێت بۆسەلامەتی کرێکارەکەو بەدواداچوونی ئیدارەو خاوەنکارو کارگەو کۆمپانیایە بەرامبەر بەرکرێکارەکە هەتا بزانرێت چەند پابەند بووە کرێکارەکە بەبەکارهێنانی کەلوپەلی خۆپارێزی. کرێکار دەچێتە سەرکار بەبێئەوەی هیچ شارەزاییەکی هەبێت لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکەی. بۆیە بۆ کەمکردنەوەی ڕوداوی شوێنیکار پێویستە یەکەم شت حکومەت لەڕێگای وەزارەتی کارەوە ڕێنمایی دەربکات بۆ خاوەنکارەکان کەنابێت هیچ کرێکارێک بخرێتە سەرکار هەتا مەشق و ڕاهێنانی تەواوی پێنەکرێت لەسەر جۆری ئەو کارەی کەپێی دەدەن.. هاوکات کومپانیا گەورەکان ناچاربکات بەدابینکردنی تیمی سەیفتی شارەزاو تەئمینکردنی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنیکار. لەم ڕێگایەوە دەتوانرێت لانیکەمی ڕوداوەکان کەمتر بکرێتەوە

Related posts

“چەند سالێکە بەبێ دەستەبەری کۆمەڵایەتی کاردەکەین” گفتوگۆی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەگەڵ چەند کرێکارێک

Dangi Krekar

روداوی شوێنی کار /سلێمانی کرێکارێکی ها توو لە باڵە خانە یە دە کە وێتە خوارە دە ست بە جێ گیانی لە دە ستدا

Dangi Krekar

کرێکارێک کارکردن لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

Dangi Krekar

Leave a Comment