لەبەرامبەر فه‌رامۆشكردن و په‌راوێزخستن و جێبه‌جێ نه‌كردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری لەشارۆچکەکەیان ، دانیشتوانی کفری دە ستیانداوەتە مانگرتن ،
دە نگی کرێکار ؛خە ڵک خێمەیان هە ڵداوەو دەڵێن هەتا بەدەستهێنانی داواکارییەکانمان کۆڵنادەین !!
هە روەها ، دەڵێن پێمانوایه ئه‌و فه‌رامۆشكردنه بهپلانەو مه‌به‌ست لێی چۆڵكردنی شاره‌كه‌مانه، هەربۆیە دوو هەفتە مۆڵەت بەحکومەت دەدەین بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان.
نوێنەری دانیشتوانی کفری داواکارییەکانی ڕاگەیاند کەبریتیە لەگۆڕینی قائیمقامی شارۆچکەکە و دانانی كه‌سێكی خاوه‌ن ئه‌زموون و گونجاو لەجێگایدا.. هەروەها به‌و پێیه‌ى شوێنی سروه محەمەد كه‌پێشتر جێگری ئیداره‌ى گه‌رمیان بوو ئێستا چۆڵه، داواكارین كه‌سێكی دڵسۆز‌و خه‌مخۆری دانیشتووی ڕه‌سه‌نی كفری بكرێت به جێگری ئیداره‌ى گه‌رمیان.
هەروەها باسی لەوەشکرد كارگه‌یه‌كی تواندنه‌وه‌ى ئاسن كهداواكارییهكی له‌مێژینه‌ى دانیشتوانی شارۆچکەکەمانە له سنوری شاره‌وانی كفریدا بنیاد بنێن، کارگەیەک دروستكراوه به‌نیه‌تی ئه‌وه‌ى جوڵه‌یه‌كی ئابووری بخاته شارۆچکەکەمانەوەەو ، ئێمەش ئەوە به‌مافی خۆمانی ده‌زانین ئه‌و كارمهندو كرێكارانه‌ى کەلهو كارگه‌یه‌دا داده‌مه‌زرێنرێن هه‌موویان له خه‌ڵكی کفری بن.. هەروەها ئه‌و پڕۆژانه‌ى كفری كه‌له‌سه‌ر پترۆدۆلار دانراون و ته‌واو نه‌كراون ده‌رچه‌یه‌كی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واو بكرێن لەپێناوی سود گەیاندن بەناوچەکەمان.