Dangikrekar.com
وتار

 کرێکارانی سوری، لەگەڵ فشاری گەورەی دەسەڵاتداران بەرەوڕون!

 کرێکارانی سوری، لەگەڵ فشاری گەورەی دەسەڵاتداران بەرەوڕون!

ئامادەکردنی:دیار بەرزنجی

ماوەیەکە حکومەتی عێراقی بەپاساوی پووچەوە لەهەوڵی تەنگ پێهەڵچنینی کرێکارانی خەڵکی وڵاتی سوریایە کەلە عێراقدا کاردەکەن. ئامانج لەفشارەکان تەنها بێزارکردنی کرێکارانە بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆوڵاتی خۆیان، فشارەکانیش زیاتر لەنوێ نەکردنەوەی ئیقامەکانیاندا خۆی دەبینێتەوە..

حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لەبڕیارێکی چاوەڕوان نەکراودا بڕیاریدا بەنوێ نەکردنەوەی ئیقامەی ئەو کرێکارانەی لەکوردستان دەژین وکاردەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین مەرجی قورسی داناوە بۆ نوێ کردنەوەی ئیقامەی کرێکاران. پاساوی حکومەتی هەرێم لەسەر گووتنی دروشمی ڕەگەزپەرستانەیە لەلایەن چەند گەنجێکی سوریەوە بۆیە ئەم بڕیارانەی دەرکردووە.

من وەک هەواڵنێری دەنگی کرێکار بەدواداچوونم کردووە بۆ ئەو بابەتەو لەزاری چەندین کرێکاری سوریەوە جەخت ئەکەنەوە کەئەو گەنجانە کرێکار نەبوون، بەڵکو گەشتیار بوون و بۆگەشت هاتوونەتە کوردستانەوە! لەدرێژەی بەدواداچوونەکانی دەنگی کرێکاردا دەرکەوتووە کرێکارانی سوری لەعێراق و کوردستان ڕووبەڕووی دەستگیر کردنی نایاسایی وهێشتنەوەیان بۆماوەیەکی زۆر لەزیندانەکان دەبنەوە، ئەمە وێڕای ئەشکەنجەدان وبێڕێزی پێکردن و بەکارهێنانی ووشەی ڕەگەزپەرستانە لەدژیان!

دەنگی کرێکار لەگەڵ ژمارەیەک لەو کرێکارانە دواوو ترسی جددیان هەیە لە ئەگەری نوێ نەکردنەوەی ئیقامەکانیان و بەم هۆیەوە ناچار بکرێن بەگەڕانەوەیان بۆ سوریاو لەوێش بەهۆی خراپی دۆخی جەنگەوە ناچار ببن کە ببنە سەربازی ڕژێم وچەکداری میلیشیاو گروپە ئیسلامیەکان ودواتریش لەشەڕی ئەواندا بکوژرێن یان دەستگیربکرێن.

لەدرێژەی قسەکانیاندا، دەڵێن: لەشاری هەولێر بەهیچ دۆکۆمێنتێکی سلێمانی کار ناکرێت و لەسلێمانیش بەهەمان شێوە.. کرێکارە کوردکانی سوریا لەشاری هەولێر لەلایەن دەسەڵاتەوە لێپرسینەوەی توندیان لەگەڵ دەکرێت، ئەگەر دەربکەوێت پێشتر چەکداری حزبە کوردیەکانی سوریا بووبێتن، ئەوا هێمای مەترسی لەسەر دۆسیەکانیان دادەنرێت و جۆرەها بیانووشیان پێدەگیرێت، تەنانەت هەندێک جار پاسپۆرتی سوری و سەرجەم بەڵگەنامەو کەلوپەلە تایبەتەکانیشیان لێدەسەندرێت.

Related posts

هێزێکی ئەمنی لەهە ولێر مامۆستا عەلی ڕەئوف نوێنەری گشتی وانەبێژانیان ڕفاند.

Dangi Krekar

کۆمپانیاکان و دەنگۆی زیادكردنی مووچەی ژینگەپارێزان!

Dangi Krekar

تیمی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەسەر کێشەکانی کرێکاران، لە شارۆچەکەی بازیان کۆدەبێتەوە!

Dangi Krekar

Leave a Comment