هەولێر.دەنگی کرێکار
کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا
بەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/١٠/٣١کاتژمێر هەشتی سەر لە بەیانی لە شاری هەولێر لە بینای زانکۆی جیهان لە هەولێر کرێکارێک گیانی لە دەستدا .
دەنگی کرێکار زانیوتی کە کرێکارەکە خەڵکی شاری نەغەدەیە و تەمەنی چل ساڵە ناوی (حوسێن )کە خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە لە کاتێکدا خەریکی بەستنی ئەسکەلە دەبن ئاسنی ئەسکەلەکە بەر تاوەرێکی کارەبا دەکەوێت و بە داخەوە دەست بەجێ گیان لەدەست دەدا