Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

پێویستە خاوەنکار نوسخەیەك لەگرێبەستیکار بدات بەکرێکار!!

پێویستە خاوەنکار نوسخەیەك لەگرێبەستیکار بدات بەکرێکار!!

کرێکارێک کاتێک کارێکی دەستئەکەوێت، ئەوا بەپێی یاسا ئەبێت پێش دەستبەکاربوونی گرێبەستێك ڕێکەوتننامەیەكی هەببێت لەنێوان خۆی و خاوەنکارەکەیدا، خاوەنکاریش ئەبێت  نوسخەیەك بداتەوە بەکرێکارەکەو نوسخەیەکی تریش بدات بەدەستەبەری کۆمەڵایەتی.

گرنگی ئەم ڕێکەوتننامەیە یان ئەم گرێبەستە بەڵگەیەکە بەدەستی کرێکارو خاوەنکارەوە لەکاتی پێویستدا دەتوانن بەکاریبهێنن لەئەگەری کێشەو هەرگرفتێکدا ئەگەر بێتە پێشەوە بۆ پشتڕاستکردنەوە. بۆنمونە: ئەگەر کرێکارێك بۆ ماوەیەک لەکومپانیایەكدا کاربکات و دواجار بەهەر بیانوویەکەوە بێت واز لەکارەکەی دەهێنێت و دەیەوێت بچێتە فەرمانگەی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی و ئاگاداریان بکاتەوە. یان ئەگەر بیەوێت ئەو دەستەبەرییە  کەبۆیکراوە وەریبگرێتەوەو فەرمانگەی ضمان داوای لێکرد بۆیان ئیسپات بکات کە ئەو لەو کومپانیایەدا کاریکردووەو دەستەبەریش کراوە، ئەوکاتە نسخەی ئەوگرێبەستە زانیاری تەواوی تێدایەو هیچ کێشەوگرفتێک نامێنیت و مامەڵەکە بەشێوەی یاسایی  دەچێتە پێشەوە. بەڵام ئەگەر کرێکارەکە هیچ بەڵگەیەکی پێنەبێت، ئەوا لەوانەیە بینێرنەوە بۆ ئەو شوێنەی کاریلێکردووەو ئەکرێت  لەوێش پشگیری بۆنەکەن، بەم هۆیەوە توشی کۆمەڵێك ڕێگری ئەبێت و مامەڵەکەی بەئاسانی  ناچێتە پێشەوە. هەربۆیە کرێکاران نابێت لەبیریان بچێت ئەگەر لەهەر جێگایەكدا کاریانکرد، ئەوا باشترە داوای نوسخەیەك لەگرێبەستەکەیان بکەن.

 

Related posts

ژمارە ٦٣ دە نگی کرێکار

Dangi Krekar

لەکوردستان بێکاری ڕوو لەهەڵکشانە!

Dangi Krekar

دەڤەری ڕاپەڕین: مانگرتنی کرێکارانی ژینگەپارێز، سەرکەوتنی بەدەستهێنا!

Dangi Krekar

Leave a Comment