Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

 کۆبوونەوەکەی وەزارەتی کار، دان نانە بە کێشەی جێبەجێ نەکردنی یاساو ڕینمایەیەکان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە!

 کۆبوونەوەکەی وەزارەتی کار، دان نانە بە کێشەی جێبەجێ نەکردنی یاساو ڕینمایەیەکان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە!

 

  |  دەنگی کرێکار :

 

ڕۆژی ٣٠ی ئابی ٢٠٢٦، بەسەرپەرشتیی وەزیری کار و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کار لەسەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستاندا کۆبوەوە. ئەم کۆبوونەوەیە کە کە گوایە بۆ ڕێکخستنەوەی بازاڕیکار و پاراستنی مافەکانی کرێکاران و چەسپاندنی یاساو ڕێنماییەکان سازدرا بوو، دوای تەوا بوونی لەمیدیاکانەوە هەندیك بڕیاری ئاشکراکرد، لەوانە چڕکردنەوەی چاودێریی تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوونی خێرا بۆ سکاڵاکانی هێڵی گەرمی (٥٥٠٠)، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو پڕۆژەو کۆمپانیایانەی کە کەمتەرخەمی یان پێشێلکاری بەرامبەر مافی کرێکاران ئەنجامدەدەن. هەوەها جەخت کرایەوە لەسەر ئەوەی کەنابێت مووچەی کرێکاران لە ٤٥٠ هەزار دینار کەمتر بێت، بەتایبەت کۆمپانیاکانی پاککردنەوە، نەخۆشخانەو قوتابخانە ئەهلییەکان بڕێکی کەمتر لەموچەی یاسایی دەدەنە کرێکاران..

ئەمە یەکەم جار نییە کە وەزیری کارو دامو دەزگاکانی کۆدەبیتەوە و گوایە ڕینمایی بۆ دۆخی خراپی کاری کرێکاران وئەو سەرپێچی ومامەڵە ستمەگەریانەی کە کۆمپنیاکان بەرامبەر بەکرێکاران دەیگرنەبەر وتەنانەت هیچ سنورێکیان نیە لەپێشێل کردنی یاساکاندا وکەسێش ڕوبەڕوی دادگا ولێپرسینەوەیان ناکات.

هاوکات خودی ئەم کۆبونەوەیە وبڕیارەکانی کەگوایە بۆ داکۆکی کردن لەمافەکانی کرێکاران بەستراوە، جارێکیتر ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێتەوە، کە کرێکارانی کوردستان لەژێر سایەی ئەم حکومەتەدا لەگەڵ دەیان کێشەو بیمفای و مامەڵەی زاڵمانەو تاڵانچی کۆمپانیاکاندا بەرەوڕووە. بەواتەیەکیتر خودی کۆبونەوەکە و بڕیارەکانی ئەوە دەسەلمێنێت کە سەرچاوەی ئەو دۆخە سەختو خراپەی کە ژیانی کرێکارانی هاڕیوە هەر ئەم حکومەتەوە، هەر ئەو یاساو بڕیارو سیستەمەیە، کە بەدژی کرێکارانو بۆ قازانجی بێسنوری سەرمایەدراناو خاوەن کۆمپانیاکان دانراوەو پەیڕەویان لێدەکرێت. بەتایبەتی کێشەی بنەڕەتی و گەورە لەوەدایە کە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ئەم بڕيارو ڕێنماییانەی وەزارەتی کار و تەنانەت خودی ئەو مافە کەمەشی کە یاسای کار بەکرێکارانی داوە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە زۆرینەی هەرەزۆری کارگەکان، کۆمپانیا گەورەکان و پڕۆژەکان، ڕاستەوخۆ بەخاوەندارێتی بەرپرسانی دەسەڵات و دەست و پێوەندەکانیانەیەوە، بەڕێوە دەبرێن و هەر ئەوان پشکی شێریان تێیاندا هەیە.

بەدڵنیایەوە تا سیستەمی کار و بازاڕی کاری کۆمپنایاکان بەخاوەندارێتی ئەم حیزبانەو بەرپرسانی دەسەڵات بچەرخێ بەدڵنیایەوە ئەم کۆبونەونە لە نمایشێکی ڕۆوالەتیو بۆ چاوبەستکردنی کرێکاران تێناپەڕێ و  نەیاسا جێبەجێ دەکرێت و نەقیمەت و بەهاش دەهێڵێتەوە بۆ کۆبوونەوە لەسەر دۆخی کارو ژیانی کرێکار..

Related posts

گیانلەدەستدانی کارەباچییەک لە ئەنجامی ڕووداوێکی کار

Dangi Krekar

گیانلەدەستدانی خاوەن کارگەیەک لە کاتی کارکردندا لە شوانی

Dangi Krekar

کرێکارانی خەستەخانەکانی کەلار لەنێوان بەرداشی کۆمپانیاو حکومەتدا!

Dangi Krekar

Leave a Comment