Dangikrekar.com
قوربانیانی کار

مۆتەکەی ئاگرەکەی تانجەرۆ قوربانییەکی دیکەی لێکەوتەوە؛ ئەفشین فەرەجی گیانی لەدەستدا

مۆتەکەی ئاگرەکەی تانجەرۆ قوربانییەکی دیکەی لێکەوتەوە؛ ئەفشین فەرەجی گیانی لەدەستدا
​دەنگی کرێکار: ئەفشین فەرەجی، ئەو هاوڵاتییەی بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەی تانجەرۆ لە سلێمانی %90ی جەستەی سوتابوو، دوای هەفتەیەک لە ململانێ لەگەڵ برینە سەختەکەی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران گیانی لەدەستدا.
​بەپێی زانیارییەکانی «دەنگی کرێکار»، دوای ڕووداوە دڵتەزێنەکەی تانجەرۆ و بەهۆی قورسی و ڕێژەی بەرزی سووتاندنەکەیەوە، ناووبراو بەپەلە ڕەوانەی وڵاتی ئێران (تاران) کرا بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی. بەڵام سەرەڕای هەوڵە پزیشکییەکان، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

Related posts

قەیرانی جیهانی سەرمایەداری، شۆڕشی سۆسیالستی چینی کرێکار دەخوازێت

Dangi Krekar

دۆخی کرێکاران لە قەزای بازیان لە ئاستێکی مەترسیدار دایە!  

Dangi Krekar

کرێکارێ بە [ناوی غەریب عینایەت ] تەزووی کارەبا لێیداو گیانی لەدەستدا.

Dangi Krekar

Leave a Comment