Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، بڕیاری لێخۆشبوونی لەکۆمپانیاکان خستە بواری جێبەجێ کردنەوە!

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، بڕیاری لێخۆشبوونی لەکۆمپانیاکان خستە بواری جێبەجێ کردنەوە!

  دەنگی کرێکار

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، حکومەتی هەرێم لێخۆشبوونی تەواوەتی خۆی بۆئەو سزایانەی کەلەسەر کۆمپانیاکان بووە، بەهۆی نەدان و کەڵەکە بوونی، ئەو پارەیەی کەدەبێ  مانگانە بیدەن بەسندوقی خانەنشینی بۆ بەشداریکردن لە دەستەبەرو خانەنشینی کرێکاراندا. لەنوسراوەکەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیدا هاتووە:

١/ لێخۆشبوونی تەواوەتی و٠١٠٠% سزای دواکەووتنی کەڵەبوو لەسەر خاوەنکار تایبەت بە(بەشداری دەستەبەری کۆمەڵایەتی) بەمەرجێک لەماوەی ٩٠ ڕۆژی کاردا لەبەرواری ئەم بڕیارەوە تەواوی ١٠٠% ی بڕی پارەی بەشداری دەستەبەری کۆمەڵایەتیەکە بدەن.

٢/ سەرجەم وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکەن لەڕۆژی گشتاندنی بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیەوە.

٣/ ئەم بڕیارە لەڕۆژنامەی (وەقایعی کوردستان)دا بڵاودەکرێتەوە.

ئەم بڕیارەی وەزارەتی کار دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ژمارەیەکی زۆر لەخاوەنکارو کۆمپانیاکان خۆیان دەدزنەوە لەدەستەبەرکردنی مافی خانەنشینی کرێکاران، هاوکات ئەوەش دەسەلمێنێ کە کۆمپانیاکان بەسادەیی دەتوانن سەرپێچی لەیاساکان بکەن ولەپێناو کۆکردنەوەی قازنج و کەڵەکەی زیاتری سەرمایەکانیاندا، زوڵم لەکرێکاران بکەنو حکومەتیش بێباکانە بڕیاری لێخۆشبونیان بۆدەربکات!.

 

Related posts

پەیامی ستافی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بەبۆنەی  ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانەوە!

Dangi Krekar

کرێکاران دەبێ یەك دەنگ و یەکگرتووبن، ڕیزەکانیان یەکگرتوو بکەن بۆ ئەوەی مافەکانیان پێشێل نەکرێت”

Dangi Krekar

پارێزگای هە ولێر /تەقتەق/کرێکار خنکا لە کاتی کارکردندا

Dangi Krekar

Leave a Comment