Dangikrekar.com
ئەرشیڤ

بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە، پزیشکانی پلەبەندی سلێمانی مانگرتنیان لەدەوام ڕاگەیاند!

بەهۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە، پزیشکانی پلەبەندی سلێمانی مانگرتنیان لەدەوام ڕاگەیاند!

دەنگی کرێکار:

ڕۆژی ٢٥ی مانگی ١٢، پزیشكانی پلەبەند لە سلێمانی و دەوروبەری بەهۆی پێنەدانی موچەی سێ مانگیانەوە دەستیان لەکارەکانیان هەڵگرت ومانگرتنیان لەدوام ڕاگەیاند.

لەبارەی ئەم مانگرتنەوە، پزیشكانی پلەبەندی سلێمانی و دەوروبەری، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایانكرد”وا پێ دەنێینە ساڵی ٢٠٢٤و هێشتا موچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ نەدراوەو بگرە هیچ باس و خواسێک نییە لەسەر دان یان نەدانی.” ئەوەشیان خستۆتەڕوو کە ”

هەرچەندە هەمو پزیشکان لەم بێ موچەییەدا تا ئێستا بەبێ کەموکورتی دەوامی خۆیان کردوەو تەواوی ئەرکەکانی سەرشانیان ڕاپەڕاندوە هەروەکو ئەوکاتەی موچە ٣٠ ڕۆژ جارێک دەدرا، بەتایبەت پزیشکانی پلەبەند کە زۆرترین ئەرکمان لەسەرە بەرامبەر کەمترین ماف و بەبەردەوامی دەوامی سەرجەم مەڵبەندو بنکە تەندروستییەکانمان کردوەو هیچ دەوامێکمان بۆ کەم نەکراوەتەوە (کە نزیکەی ١٩٠ سەعات دەوامی مانگانە دەکەین سەرەڕای مەسروفاتی هاتوچۆ و خواردن، هەربۆیە چیتر ناتوانین دەوام بەم شێوەیە بکەین و لە گیرفانی خۆمان مەسرەفی هاتوچۆ و خواردن و هتد… بکەین.”

ڕاگەیاندنەکەی پزیشکانی پلەبەند، کەئاڕاستەی وزیری تەندروستی هەرێم کراوە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە “لەمڕۆوە، ٢٥/١٢/٢٠٢٣، بایکۆتی سەرجەم بنکەو مەڵبەندە تەندروستییەکان ئەکەین،

تا کاتێک کە خۆشمان نازانین کەی ئەبێت، چونکە وادەی دابەشکردنی موچە دیار نییە.”

Related posts

سەروتارژمارە ٥٩ی دە نگی کرێکار باشکردنی دۆخی کارو ژیانی کرێکاران، ڕیزی ڕێکخراوو یەکگرتووی پێویستە!

Dangi Krekar

“لەم پڕۆژەیەدا، مەرجەکانی سەلامەتی کار نییە” گفتوگۆ لەگەڵ یادگار عەلی، کرێکاری پڕۆژەیەکی بیناسازی

Dangi Krekar

workers voice No.8 , The First Worker’s Journal in Kurdistan-Iraq January 2024

Dangi Krekar

Leave a Comment