یەکێتی خانەنشینانی کوردستان، سکاڵا لەسەر حکومەتی هەرێم و عێراق تۆماردەکات!
دەنگی کرێکار:
بەمەبەستی پابەند کردنی حکومەتی هەرێم بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم،
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری ٢٠ دیسامبەری ٢٠٢٣ ووتە بێژی یەکیەتی یەکێتی خانەنشینانی کوردستان لەڕیگای ووتەبێژەکەیەوە بەناوی عوسمان سادق، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەسلێمانی،
بابەتی سکاڵاى یاسایی لەسەر هەرێمى کوردستان و عێراق بۆڕای گشتی بڵاوکردەوە.
زیاتر لەساڵێک بەسەر بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ پابەندکردنی حکومەتی هەرێم بەهاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراقدا تێدەپەڕێت، بەڵام هەتا ئیستا هیچ هەنگاوێک لەو بارەیەوە نەنراوە، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی کوردستانیش دەڵێت، سکاڵا لەسەر ئەو دەسەڵاتانە تۆمار دەکەن کە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ ناکەن.
لە ٢٢ تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیاری ژمارە ٢١٢ تایبەت بەخانەنشینانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد. ئەو بڕیارە حکومەتی هەرێم پابەند دەکات بەجێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراقی ژمارە ٩ی ساڵی ٢٠١٤، وەک سەرجەم ناوچەکانی دیکەی عێراق، بەڵام هەتا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکراوە.
شایانی باسە ووتە بێژی خانەنشینان ووتی: مانگێک پێش ئێستاو دواى تێپەڕ بوونى ساڵێک بەسەر ئەو بڕیارەدا هەفتەیەک مۆڵەتمان بەحکومەتى هەرێمدا پابەندى خۆى بۆ هاوتاکردنى مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراقدا، بەڵام هیچ دەستپێشخەرییەکیان نەبوو. لەدرێژەی ووتەکەیدا ووتی لەدوای دووجار سەردانیکردنیان بۆ بەغدالەگەڵ سەرۆکی یەکەی خانەنشینانی عێراق کۆبونەوەیان کردووەو دۆخى خانەنشینانیان خستووەتەڕوو،
لەبەرامبەریشدا سەرۆکى یەکەى خانەنشینى عێراق پێى راگەیاندووندەتوانن شایستە داراییەکانی خانەنشینانی هەرێم بخەنە سەر یەکەکەی خۆیان و لە هەمواری بودجەی ساڵی نوێدا ئەو پێشنیارە دەکەن. بەم هۆیەوە بەنیازن جارێکى دیکە بچنەوە بەغداو سکاڵای یاسایی لەسەر هەموو ئەو دەزگا و کەسانە تۆمار بکەن کە هۆکارن بۆ جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگای فێدراڵی.
بەپێى ئامارى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خانەنشینى لەهەرێمى کوردستان نزیکەى ٢٧٠ هەزار خانەنشین بوونى هەیەو لەو ژمارەیەش ١٥٨ هەزاریان خانەنشینی مەدەنین و ئەوی دیکەش خانەنشینى سەربازین، مانگانە هاوشێوەى موچەخۆران موچەیان پێدەدرێت.