Dangikrekar.com
وتار

دوا ستوون /قسەیەک لەبارەی سەلامەتی شوێنی کارەوە

قسەیەک لەبارەی سەلامەتی شوێنی کارەوە

 

دواستوونی دە نگی کرێکار

لەنامەی کرێکارێکەوە:

لەکوردستاندا هەزاران کەس لە کرێکاران و کارمەندان بونەتە  قوربانی ڕووداوەکانی شوێنی کار، جا یان گیانیان لەدەستداوە یاخود پارچەیەک لەجەستەیان لەدەستداوەو گیرۆدەی پەکەوتەیی بوون.. ئەمەش بەهۆی خراپی دۆخی کار و نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی شوێنیکارەوە ڕوویداوە. ئەگەر بەراورد بکەین بە باری ژیانی کرێکارانی زۆرێک لە وولاتانی تر، دەبینین کرێکاران لەکوردستان، سەرەڕای ئەوەی بە دەست برسێتی و کەمی کرێ  ونەبوونی مووچەوە دەناڵێنن، دەبینین شوێنی کاری ڕۆژانەیان بۆتە مەیدانێک بۆ لەناوچوون و پەکەوتەییان، مەیدانی کارەکەیان بۆتە قسابخانەیەک بۆ ئەندامەکانی جەستەیان، ئەمە لەلایەک و لەلایەکیتریشەوە دەسەڵاتداران و سەرمایەداران و خاوەنکارەکان بێ دەربەسترین هەڵوێست نیشان دەدن و هیچ کارێک لەو ڕاستەیەدا ناکەن بۆ پاراستنی سەلامەتی ژیانی هەزاران کرێکار کە لەژێر سایەی ئەواندا کەڵەکەی ملوێنی سەرمایەی خۆیان دەکەن. ئەوان هێزی کاری هەرزانیان لەبەردەستدایە،  هیچ بەرپرسیار نین لە مافە ڕەواکانی کرێکاران و ناچنە ژێر باری مافەکانیانەوە. یاساو دەوڵەت و میلیشیاکان لە خزمەتی ئەواندایە، هەر بۆیە بێباکن بەژیانی کرێکاران. ئەمە لەکاتێکدا کە بازاڕ لەسایەی پێشکەوتنی تەکەنەلۆجیاوە، پڕە لە هەمو پێداویستیەکانی خۆپاراستن ودەکرێ بە سەرفکردنی بڕێك لەو قازانجە زۆرەی کە لەبەری ڕەنجی کرێکاران دەست خاوەنکارەکان دەکەوێت وکرێکاران لە ڕوداوە نەخوازراوەکانی شوێنی کار بپارێزرێن ئەگەر بەتەواوەتی بنبریش نەکرێت لانی کەم بەربە لێشاوی گیان لەدەستدانی کرێکاران بگیرێت. کەم تەرخەمی خاوەنکارو لایەنە پەیوەندیدارەکان وخاڵی کردنەوەی شانیان لە بەرپرسیاریەتی بەژیانی کرێکاران بەزۆری لەوێوە سەرچاوەی گرتووە کە نەخاوەنکارو نە دەسەڵاتداران جوڵەو فشارێكی ئەوتۆی کرێکاران لەپەیوەند بەسەلامەتی  شوێنیکار وئەو پێداویستی ومەرجانەوە کەبۆ پاراستنی گیانی کرێکاران پێویستە، لەبەرامبەر خۆیاندا نابینن وکرێکاران بەربەر چاویانەوە مەرگی هاورێکانیان دەبینن.. تەنانەت خاوەنکارەکان ڕێگەشیان پێنادەن کە بەتەواوەتی لەمەراسیمی بەخاکساردن و ڕێورەسمی ماتەمینی هاوڕێکانیاندا بەشداری بکەن وناهێڵن کارخانەکانیان ڕابوەستێ. هەر ئەمساڵ چەندین ڕوداوی نەخوازراو و دڵتەزێنمان بینی ولەهیچ کارگەیەک و هیچ پرۆژەیەك کرێکاران دەنگیان بەرزنەبووەوە . ئەمەش بەڵگەیە بۆئەوەی کە ڕوداوەکانی شوێنیکار جەنگیكی شاراوەیە و هیچ کەسیش قوربانیەکانی بە“شەهید“ نازانێت!!.

بۆ بەرگرتن بەم هەلومەرجە و شکاندنی ئەم بێدەنگیە هاتنەمەیدانی خۆمانی دەوێت و پێوێستە دەستبەجێ لەدەوری خواستی باشبونی ژیانمان و سەلامەتی شوێنی کارەکانمان خۆمان ڕێکخراوکەین و خەبات کەین لەپێناوی دەسەبەرکردنی ژینگەی کار، کە هەم ژیانمان چیتر بەم شێوە لەبەردەم هەڕەشەی ڕوداوە مەرگبارەکاندا نەبێت و هەم هاوسەرو خانەوادەکانمان چیتر خەمبارو بێسەرپەرست نەمێننەوە و ئایندەیان نەسپێردرێت بەژیانێکی کولەمەرگی و بەشمەینەت. دابین کردنی هەلومەرجی سەلامەتی شوێنی کار دەبێ بەخەباتی خۆمان فەرزی کەین بەسەر خاوەنکارداو وەك مافێکی سەرەتایی هەر ئینسانێك بەڕەسمی بناسرێت و کاتێک دەچێنە سەرکار دەرفەتی ئەوەمان بۆبڕەخسێ کە بەسەلامەتی کارەکەمان تەواوبکەین و بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانمان..

Related posts

ناسریە: کرێکارانی نەوت خۆپیشاندانێکی فراوان سازدەکەن و هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەش دەست بۆ سەرکوت دەبەن!

Dangi Krekar

کرێکاران لەبارەی گرانی بازاڕەوە چی دەڵێین!

admin

کرێکارانی دەرهێنان وپشکنینی نەوت لەگەڵ بڕیاری بیکارکردنی کۆمپانیاکان ڕووبەڕوودەبنەوە.

Dangi Krekar

Leave a Comment