Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

ئێمە کردارمان دەوێت نەک قسە! بۆ بەدەستهێنانی هەلی کارو خزمەتگوزاریەکان وباشکردنی دۆخی خراپی قەزاکەیان، خەڵکی شارۆچکەی کفری بەردەوامن لەمانگرتن

ئێمە کردارمان دەوێت نەک قسە!

بۆ بەدەستهێنانی هەلی کارو خزمەتگوزاریەکان وباشکردنی دۆخی خراپی قەزاکەیان، خەڵکی شارۆچکەی کفری بەردەوامن لەمانگرتن

|  ڕاپۆرت/

مەحمود حەلاق :

دوای دوو هەفتە مۆڵەتدان بە سەرۆکی هەرێم و حکومەت و جێگیرەکەی جێگرەکەی و سەرۆکی یەکیتی و ئیدارەی گەرمیان، بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان، بەشێک لەدانیشتوانی قەزای کفری، دوانیوەڕوی ڕۆژی ۱۰ۍ تەمموز خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و لەخۆپیشاندانەکەدا بڕیاری ئەوەیاندا مانگرتن ڕابگەیەنن تا داواکانیان جێبەجێ دەکرێت. مانگرتنەکە تا کاتی نوسینی ئەم راپۆرتە بەردەوامەو خەڵکی شارۆچکەکە سورن لەسەر داخوازیەکانیان. ئەمە لەکاتێکدایە کە خەڵکی شارەکانی کوردستان و ڕێکخراوە وکەسایەتی و چەندین لایەن وەک پشتیوانیەک لەم مانگرتنە، سەردانی شارۆچکەکە دەکەن ولایەنگری خۆیان دەردەبڕن.

هۆکاری مانگرتنەکە:

دانیشتوانی ناوچەکە دەڵێن، کەمترین ئاوڕى ئاوەدانى و خزمەتگوزارى لەو قەزایە دراوەتەوە و بەدەست نەبوونى خزمەتگوزارییەکانى ڕۆژانەى ژیانەوە دەناڵێنین و بەردەوام داوا لە حکومەتى هەرێم دەکەین، بەجدى ئاوڕ لە قەزاکەمان بداتەوە. لەلایەکی ترەوە بڵاوبوونەوەی بیکاری ونەبونی فرسەتی کار لەناو گەنجاندا، هۆکارێکیتری هۆکارێکی تری ئەم مانگرتنەی قەزای کفریە. بەرادەیەک کەگەنجانی قەزاکە ناچارن کۆچ بکەن بۆ شارەکانی تری کوردستان و دەرەوەی وڵات. یەکێک لەقسەکەرانی ناو مانگرتنەکە دەڵێت : “ئەوەی کەبەعس پێی نەکرا بۆتەعریب کردن و چۆڵکردنی ئەم شارە، دەسەڵاتی کوردی و ئیدارەی گەرمیان کردیان و گەمارۆیەکی تووندیان خستۆتە سەر شارەکە ، هەرلەنەبوونی کارو سەرچاوەیەک بۆ بژێویەوە ، هەتا دەگاتە نەبوونی شوێن و جێگای تەرفیهی بۆ حەوانەوە، نەبوونی پارک و بازاڕگاو مۆڵ .. نەبوونی کارگەو پیشەسازی .. نەبوونی خزمەتگوزاری و جوانکردنی شارو ..تاد  ئەمانەش بەسن بۆ ئەوەی خەڵکی شارو بەتایبەتی تر گەنجان شار چۆڵ بکەن لەبێتاقەتی و بێ ئاسۆییەک و ملی ڕێگای هات و نەهات بگرن شارەو شارو ووڵات بەووڵات .. هەربۆیە بەناچاری گەیشتووینەتە ئەو باوەڕەی کەئەگەر ئاوڕێکی جددی لەم شارە نەدرێتەوە ، ئەوا خەڵکەکە هەوڵی ڕاپرسیەک ئەدات بۆ گواستنەوەی خۆیان بۆسەر عێراق و لەهەرێمی کوردستان خۆیان جیائەکەنەوە.. “. یەکێکی تر لەمانگرتوەکان دەڵێت: ” کفری بەئەنقەست غەدرێکی زۆری لێدەکرێت، لەڕاگرتنی پڕۆژەکانەوە تا دەگاتە خراپی کوچەو کۆڵانەکانی قەزاکە، بۆ نموونە گەڕەکەکانی ڕاپەڕین و ئازادی تا بیکاربوونی گەنجانمان..هەربۆیە بەردەوام ئەبین کۆڵنادەین لەمانگرتن  بەشێوەی مەدەنی هەتا داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن.”..

داواکاریەکانی مانگرتنەکە:

لەسەرەتادا خۆپیشاندەنەکەی خەڵکی قەزای کفری ٨ داواکاریان بەڕویی دەسەڵاتداراندا دایەوە کە سەرەکیترینیان ئەمانەبوون:

“گۆڕینی قایمقامی کفری، کردنەوەی کارگەو زانکۆ لەشارەکە، دەستپێکردن بەو پڕۆژانەی لەسەر حسابی پترۆدۆلار بڕیاریان لێدراوە، هەلخستنی ڕەخساندنی فرسەتی کار بۆ گەنجان، باشکردنی دۆخی خزمەتگوزاریەکانی، وەک ئاوکارەباو ڕیگاوبان ونەخۆشخانەکان..

بەلام پاش خۆپیشاندانەکەو درێژەدان بەنارەزایەتیەکە، لەشیوەی دانانی خەیمەو مانگرتنی جەماوەریدا، خواستی خەڵکی سارۆچکەکە شارۆچکەکە بەرزکرایەوە بۆ زیاتر لە٢٠ داواکاری وئەمەشیان لەلائیحەیەکدا لەبەردەم میدیاکاندا لەلایەن هەڵسوڕاوانەوە ڕاگەیەندرا. کەبەشێکیان پەیوەندیان بە باشکردنی لایەنی ئیدرای قەزاکەو بەشیکیتریشیان، پەیوەندیان بەخزمەتگوزاریەکانەوە هەیە.

”بە تویتێک ناچینەوە ماڵەوە“

کاردانەوەی حوکمەت ولایەنە بەرپرسەکان:

پاش پێنج ڕۆژ لەدرێژەکێانی لەدرێژەکێشانی مانگرتنەکەو بێ وەڵامی بەرپرسانی قەزاکە، سەرۆکی حکومەت، مەسرور بەرزانی لەتویتێکدا، پشتیوانی خۆی بۆ داخوازیەکانی خەڵکی قەزای کفری ڕاگەیاند، ئەمەش لەکاتێکدایە کەناکۆکیەکانی نێوان یەکیەتی و پارتی تادێت توندتر دەبێتەوە، هەربۆیە خەڵکی شارەکە وەک موزایەدەیەکی سیاسی لەتویتەکەی سەرۆکی حکومەتیان ڕوانی و پێیان ووت کە:“بەتویتێک ناچینەوە ماڵەوە“ ولەسەر مانگرتنەکەیان سوردەبن. یەکێک لەمانگرتوان ڕای گەیاند کە کردارمان دەوێت نەک قسە.

بەدوای تویتەکەی مەسرور بەرزانیدا، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، کویستان مەحمەد، لەڤیدیۆیەکدا باسی لەچاکسازی بۆ قەزاکەکردو ئینجا کەسانیک لەوەزیرو ئەندام پەرلەمانو پەرلەمان و بەرپرسانی حزبی بۆ بەخشینەوەی بەڵێن سەردانی خەیمەی مانگرتوانیان کرد، کەهەرهەمویان بۆ خاوکردنەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی قەزاکەبوو. هەرلەم چوارچێوەیەدا، کاربەدەستان لەکەلارو کفریەوە دەستیان برد بۆ هەندێک هەنگاوی جوزئی تا خواستەکانی مانگرتوانی شارۆچکەکە بچوک بکەنەوەو قەڵشت بخەنە نێو ڕیزەکانیاننەوە. بەڵام خەڵكی قەزاکە سورن لەسەر لائیحەی داخوازیەکانیان ودەڵێن دەست لەمانگرتنەکەمان هەڵناگرین.

شایانی باسە تیمێک لەبلاوکراوەی دەنگی کرێکار بەهاوکاری نوێنەری توڕە کۆمەڵایەتیەکان بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری و دەربڕینی پشتیوانی لەمانگرتنەکە سەردانی قەزای کفریان کردو چەندین دیداریان لەگەڵ ڕیکخەران و هەڵسوڕاوانی مانگرتنەکەدا سازدا.

٢٨/٧/٢٠٢٣

 

 

Related posts

دۆخەکەمان بەجۆرێکە کەکرێکار هەیە بەبێ پارە ئیشەکەی دەکات

Dangi Krekar

کرێکارانی کوردستان، ساڵێکی سەختیان لەسایەی حکومەتی هەرێم و مامەڵەی زاڵمانەی خاوەنکار و کۆمپانیاکاندا بەڕێکرد!

Dangi Krekar

ڕاگەیاندنی دەنگی کریکار سەبارەت بەناڕەزایەتی خۆپێشاندانی مامۆستایان

Dangi Krekar

Leave a Comment