Dangikrekar.com
هەواڵ

 ڕاگەیاندنێک لە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە بۆ سەرجەم کرێکاران

 ڕاگەیاندنێک لە بڵاوکراوەی دەنگی کرێکارەوە بۆ سەرجەم کرێکاران

سەبارەت بە: سکاڵا و بەدواچوونی کێشە یاساییەکانی کرێکاران لەدادگای کاردا

بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی  یەکلایکردنەوەی سکاڵا وکێشە یاساییەکانی کرێکاران و گێڕانەوەی گێڕاندنەوەی ماف و شایستە داراییەکانی کرێکاران لەدادگای کاردا، بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بەهاوکاری لەگەڵ ڕاوێژکاری یاسایی و پارێزەرانێکی خۆبەخش، ئامادەیی بۆ لەئەستۆگرتنی هەرجۆرە کەیسێکی کرێکاران بێ بەرامبەر ڕادەگەیەنێت.

*/ ئەو کرێکارانەی کە شکاتیان لە خاوەنکار هەیە وپێیان وایە زوڵمیان لێکراوەو دەکرێ.

*/ ئەو کرێکارانەی کە بەنایاسایی ڕوبەڕووی سزای خاوەنکار بونەتەوە، لەوانە سزای لەسەرکار دەرکردن، سزای بڕین لە کرێ و موچەی مانگانە، سزای کارپێکردنی زیادە..

*/ ئەو کرێکارانەی کێشەی خانەنشینی ونەدان ولێگرتنەوە لەموچەکانیان هەیە.

*/ ئەو کرێکارانەی کە لەگرێبەستەکانیاندا لەڕووی یاساییەوە مافەکانیان پێشێل کراوە.

*/ ئەو کرێکارانەی کەلەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەڵگەنامەی کارکردنیان پێنادرێت.

دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن تا بەشێوەیەکی یاسایی پەیگریی وبەدواداچونی یاسایی بۆ کەیسەکانیان بکەین. لەم ڕاستایەشدا بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بەهاوبەشی لەگەڵ ڕاوێژکاری یاسایی وپارێزەرانێکی خۆبەخشدا، ئەم خزمەتگوزاریانە بەخۆڕایی و بێبەرامبەر پێشکەش بەکرێکاران دەکات:

١/ ڕێنمایی یاسایی.

٢/ پێشکەشکردنی سکاڵا لەسەر خاوەنکار، لەدادگادا.

٣/ کردنەوەی وەکالەت بۆ کرێکاران ونوێنەرایەتی کردنی کرێکاران لەدادگادا.

٤/ لەئەستۆ گرتنی مەسروفاتی کاروباری دادگا.

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەگەڵ ئەوەدا کە باشکردنی دۆخی کارو ژیانی کرێکاران، بەخەبات وتێکۆشانی یەکگرتوانە وڕێکخراوی کرێکاران وکۆبوونەوەیان لەدەوری داخوازیەکانیان دەزانێ، هاوکات بۆ بەدەستهێنان وجێگیرکردنی ئەو مافە یاسایانەی کەلە یاسای کاردا بۆ کرێکاران بەڕەسمی ناسراوە، بەتەواوی تواناوە تێدەکۆشێت.

بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەڕێگای ئەم ژمارە تەلەفونانەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن:

07501909675

07702138025

07702237250

 بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار

٢٥/٧/٢٠٢٣

Related posts

لە ساڵی نوێدا،ڕێژەى کار لەپڕۆژەکاندا ٧٥% ى بۆ کرێکارى ناوخۆ دەبێت!

Dangi Krekar

لەهەڵبجە ئامادەکاری بۆ مانگرتنی گشتی ئەکرێت بۆ پشتیوانی لە مامۆستایان!

Dangi Krekar

ئیستا کرێکاری لەنهۆمی ١٧ ی باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە

Dangi Krekar

Leave a Comment