Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

کرێکارانی دەرهێنان وپشکنینی نەوت لەگەڵ بڕیاری بیکارکردنی کۆمپانیاکان ڕووبەڕوودەبنەوە.

کرێکارانی دەرهێنان وپشکنینی نەوت لەگەڵ بڕیاری بیکارکردنی کۆمپانیاکان ڕووبەڕوودەبنەوە.

بەهۆی ڕاوەستان ونەناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم، بەشێکی زۆر لەو کۆمپانیایانەی کەلەبواری دەرهێنان وپشکنینی کێڵکە نەوتیەکاندا کاردەکەن، کارەکانیان ڕاگرتووە وبەم هۆیەشەوە بەکرێکار و کارمەندنەکانیان ڕاگەیاندوە کەبچنەماڵەوە، بەبێ ئەوەی کرێ و موچەکانیان پێبدرێت. لەم بارەوە کرێکارێک کەلەیەکێک لەکێڵگە نەوتیەکاندا، لەناوچەی گەرمیان کاردەکات ونەیویست ناوی ئاشکرابکەیەن، بەدەنگی کرێکاری ڕاگەیاند:“ لەئێستادا نزیکەی ٧٥ بۆ ٨٠٪ ی ئـــــــــەو

درێژەی .. کرێکارانی دەرهێنان وپشکنینی نەوت لەگەڵ بڕیاری بیکارکردن ڕووبەڕوو دەبنەوە.

کرێکار وکارمەندانەی کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دەرهێنان و پشکنینی نەوت، کاردەکەن بەهۆی نەناردنی نەوتی هەرێمەوە بۆ دەرەوە ڕووبەڕوی بێکاری بونەتەوە. بێکاربوونی کرێکاران بەرادەیەکە کەکۆمپانیاکان بەشێکیان کوردستانیان بەجێ هێشتوە وسەرجەم کرێکارەکانیان بێکارکردوە وئەوانەشی کەماونەتەوە تەنها ئەو بەشە لەکرێکاران و کارمەندیان ڕاگیر کردوەکە کاری ئیدرای بەڕێوەدەبەن، تا ئۆفیسی کۆمپانیاکان دانەخرێت“. ئەم دۆخە نیشانەی ئەوەیە کەکۆمپانیاکان دەستی باڵایان هەیە وبەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆیان مامەڵە لەگەڵ کرێکاراندا دەکەن.

Related posts

لە کاتی کارکردن کرێکارێ  بە تە زووی کارەباگیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

هاوڕێیانی کرێکار..هەرگیز مافەکانی خۆتان فەرامۆش مەکەن!

Dangi Krekar

گفتوگۆی نیوان بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار و بازیان پرێس،

Dangi Krekar

Leave a Comment