Dangikrekar.com
هەواڵ

کرێکارێک کەیسێک لەکارگەی چسی گرین عێراق دەباتەوە لە دادگای کار!

 

کرێکارێک کەیسێک لەکارگەی چسی گرین عێراق دەباتەوە!

بەپێی زانیاری گەیشتوو بەدەنگی کرێکار، کرێکارێک بەناوی محمد ستار مرشد، لەڕێگای دادگای کاری سلێمانیەوە کەیسێک دەباتەوە بەبڕی یەک ملێۆن و ٩٨٩ هەزار دینار.

ناوبراو لە ١٥-٨-٢٠٢٠ هەتا ١٢-٢-٢٠٢٢ لەڕێگای گرێبەستێکەوە لەگەڵ کۆمپانیای چپسی گرین عێراق وەک کرێکارێکی ڕۆژانە بەبڕی ٢٥ هەزار لەو کارگەیەدا کار دەکات، بەڵام بەبێ دەستەبەری کۆمەڵایەتی-ضمان. بەم هۆیەوە کرێکارەکە لەپێناوی مافی خۆیدا سکاڵای یاسایی لەدادگای کاردا تۆمار دەکات و دادوەریش لەبەرواری ١٣-١١-٢٠٢٣ کەیسەکە بەقازانجی کرێکارەکە ساغ دەکاتەوە بەبڕی پارەی ئاماژە پێدراو. شایانی باسە کارگەی ناوبراو، هەتا ئێستا ١٤ شکاتی تری کرێکارانی هەمان کارگەی لەسەر تۆمارکراوە.

 

بردنەوەی ئەم کەیسە لەلایەن کرێکارەکەوە، نیشانەی ئیرادەی ئەو دەرئەخات بۆدیفاع لەماف و لەژیانی خۆی، ئامادە نەبووە سازش بکات لەبەرامبەر چاوچنۆکی خاوەنکارو کۆمپانیادا لەسەر حسابی تێک شکاندنی ئەو ئیرادە بەهێزەی کەزیاتر لەساڵیکەو بەردەوام بەدواداچوونی لەسەر کردووە. هەروەها سووربوونی کرێکارەکە لەپێناوی گێڕاندنەوەی مافی خۆیدا، ئەو پەیامەمان پێ ئەدات کە ئەگەر کرێکاران قاییم و پتەو ڕاوەستن بەئیرداەی پۆڵایینی خۆیانەوە، ئەگەر دەست بخەنە دەستی یەکەوەو هێزوپێزیان کۆبکەنەوە، زۆر بەئاسانی نەک دەتوانن هەل ومەرجی ژیانیان لەئێستا زۆر باشتر بکەن، بەڵکو دەتوانن ڕێگاش بگرن لەهەر فشارێک کەدێتە پێشەوە بۆسەر سفرەو ژیانیان.

Related posts

بەبەشداری نوێنەری کرێکارانی لەسەرکاردەرکراو، تیمێکی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار لەگەڵ وەزیری کاردا کۆبوونەوە!

Dangi Krekar

کرێکارانی ژینگەپارێزی دەڤەری پشدەر و قەزای خەبات، بۆ بەدەست هێنانی موچەکانیان دەستیان دایە مانگرتن!

Dangi Krekar

دەست بەسەر تانكەرێكدا گیرا كە ٢٤ كرێكاری بەنگلادیشی تێدا بووە

Dangi Krekar

Leave a Comment