Dangikrekar.com
هەواڵ

پزیشکانی دانەمەزراو گردبونەوە داوای مافی دامەزراندن دەکەن 

پزیشکانی دانەمەزراو گردبونەوە داوای مافی دامەزراندن دەکەن 

​هەولێر – دەنگی کرێکار

​ئەمڕۆ یەکشەممە، بۆ جارێکی دیکە پزیشکانی دەرچووی دانەمەزراو وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بێکاری و پشتگوێخستنیان لەلایەن دەسەڵاتەوە لە بەردەم تەلاری وەزارەتی تەندروستی لە شاری هەولێر گردبوونەوە.

پزیشکە ناڕازییەکان بە بەرزکردنەوەی چەندین دروشمی جیاوازداوای مافی سەرەتایی و ڕەوای خۆیان کرد کە ئەویش دامەزراندنی هەمیشەییە لە کەرتی گشتیدا.

​پزیشکە مانگرتووەکان جەختیان لەوە کردەوە کە چیتر قبوڵی ناکەن خزمەت و ماندووبوونی ساڵانی خوێندنیان پشتگوێ بخرێت.

داواکارییەکانیان لەم خاڵانەدا کورت دەبێتەوە

​پەلەکردن لە ڕێکارەکانی دامەزراندن پڕکردنەوەی میلاکاتی نەخۆشخانە حکومییەکان کە پێویستییەکی زۆریان بە کارمەندی نوێ هەیە. ​

دادپەروەری لە هەلی کاردا دابینکردنی هەلی کار بۆ سەرجەم دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان بەبێ جیاوازی. ​کۆتاییهێنان بە بێکاری ڕاگرتنی سیاسەتی پشتگوێخستنی گەنجانی خاوەن بڕوانامە و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.

​دەنگی ناڕەزایەتی ​یەکێک لە پزیشکە بەشداربووەکانی ناو گردبوونەوەکە بە تاڵییەوە ڕایگەیاند ​ئێمە ساڵانێکی زۆر بە ماندووبوونێکی زۆرەوە خوێندوومانە ئێستاش لەبری ئەوەی لە نەخۆشخانەکاندا خزمەتی هاوڵاتیان بکەین حکومەت ناچاری کردووین لەسەر شەقامەکان بپاڕێینەوە بۆ مافە سەرەتاییەکانمان.

​پزیشکانی دانەمەزراو ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەمە کۆتا هەنگاویان نابێت.

بڕیاریانداوە بەردەوام بن لە گردبوونەوە و چالاکییە مەیدانییەکانیان تا ئەو کاتەی وەزارەتی تەندروستی و حکومەتی هەرێم وەڵامێکی کردەیی و ڕوونیان دەدەنەوە و کێشەی دامەزراندنیان بۆ یەکجاری چارەسەر دەکەن. ​

تێبینی وێنەکان وەرگیراون

Related posts

راگەیاندن

Dangi Krekar

  عێراق:ڕێژەی نوێنەرایەتی ژنان لە بازاڕی كاردا بۆ ٪١٤ كەمبووەتەوە !

Dangi Krekar

ژمارە ٥٥ دە نگی کرێکار بە شیوازی پیدی ئێف

Dangi Krekar

Leave a Comment