یەکی ئایاری ئەمساڵ و کرێکارانی ژینگە پارێزی دەڤەری ڕاپەرین؟
باوان
لە ژینگەپارێزانی ڕانیەوە:
وەک دیارو ئاشکرایە لەڕۆژمێری ساڵانەی جیهانی و ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ڕۆژی ٥/١ یا ١ی ئایار هەموو ساڵێک بەڕۆژی جەژنی کرێکاران ناسێندراوە، بەڵام ئەم ڕۆژە هەر وەک ڕۆژێکی ئاسایی لێهاتوەو تەنها لەچەند ڕاگەیاندنێک یان چەند شوێنێکی دیاریکراو باسدەکرێت و گرنگی پێدەدرێت وەک ناوەکەی ڕۆژێکی گەورە نیە لای کرێکاران، ئەمەش بەهۆکاری گرنگی پێنەدانی حکومەت و دامەزراوەو کۆمپانیا و خاوەنکاران بەچینی کرێکاران و هێزیکار، بگرە لەم ڕۆژەدا لەبری ڕێز زیاتر، ئیهانەو سەرکوت کردن و بێرێزیان پێدەکرێت و زۆرجاریش بەزۆر کاریشیان پێدەکرێت.
ئەم ڕۆژە گرنگە و پیرۆزە بۆ کرێکارانی ژینگە پارێزی ئیدارەی ڕاپەرین، بەڵام بەداخەوە هیچ جیاوازیەکی نیە لەگەڵ ڕۆژانی ئاسایی و هیچ گرنگیەکی ئەوتۆی نیە بەلای کرێکارانەوە، چونکە کرێکارانی ژینگە پارێزی ئەم سنورە هەتا ئیستا بەبۆنەی ئەم ڕۆژەوە هیچ جیاوازیەکیان نەبینیوەو تا ببێتە جێگای دڵخۆشیان و بەخۆشی و تامەزرۆیەوە بۆ ئەم ڕۆژە چاوەڕوان و بەپەرۆش بن.
هەر لێرەشەوە بەبۆنەی ١ئایارەوە، کرێکارانی ژینگە پارێزی ئیدارەی ڕاپەرین داوای مافی خۆیان دەکەن و داوادەکەن بەزوترین کات مووچەی فەوتاوی ١٥ڕۆژیان واتا نیو مانگیان کە هی ساڵی ٢٠٢٤بۆ بگەڕێنەوە وە هەر ئەم هۆکارەشە وایکردوە کرێکارانی ژینگە پارێزی ئیدارەی ڕاپەرین هەست بەهیچ جیاوازیەک نەکەن لەم ڕۆژەداو هەر وەک ڕۆژێکی ئاسایی ڕۆژی جەژنی کرێکاران بەڕێبکەن.
