Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

گفتوگۆ لەگەڵ کرێکارێکی ناوەندی پیشەسازی   

“ئەگەر موچە هی خانە نشینی بێت یان هی حەقدەستی کار بێت، ئەبێت لانیکەم ژیانی ڕۆژانەی موچەخۆرەکە دابین بکات و ئەو کەسە ناچار نەبێت قەرزبکات یان دوو جۆر کاربکات”

گفتوگۆ لەگەڵ کرێکارێکی ناوەندی پیشەسازی

 سازدانی شاباز محمود :

 

 .دەنگی کرێکار: ئێوە چەند ساڵە لەو کارخانەیەدا کاردەکەن؟

کرێکارەکە: نزیکەی ٨ ساڵە کاردەکەم

دەنگی کرێکار: ڕۆژانە چەند سەعات کار دەکەیت ؟

کرێکارەکە: بەحساب ٨ سەعات کاردەکەین، بەڵام کار لەلای ئێمە شەفتاتە، هەندێکجارو بگرە زۆربەی جاریش ٨ سەعات زیاتر کاردەکەین، ئەگەر شەفتی بەیانیان بم، ئەوا ئەبێت سەعات ٥ی بەیانی لەخەو هەستم و  بچمە مەوقیفی پاس، ئینجا فریا دەکەووم کەلەکاتی خۆیدا بگەمە سەرکار، ئێوارانیش سەعاتێك بەڕێوە ئەبین ئینجا دەگەینەوە ماڵەوە، جا وەرە حسابی بکە ڕۆژانە دوسەعات کاتمان بەهاتوچۆوە دەڕوات.

دەنگی کرێکار: موچەکەتەتان باشە، ئایا بەشتان دەکات؟

کرێکارەکە: لەڕاستیدا زۆرباش نییە بەراوورد بەکارەکە، من دوای ساڵی تازە ٦٥٠هەزار وەردەگرم، شارەزاییەکی زۆر باشم  هەیە، بەڵام خەرجی گرانەو ناتوانین بە ئاسودەییەوە پێی بژێن.

دەنگی کرێکار: ئایا دەستەبەریت کردووە؟

کرێکارەکە: من نازانم! کارگە ئەڵێن دەستەبەریت بۆکراوە، بەڵام هیچ هیوایەکم بەدەستەبەری نییە، چونکە دیارنیە کەی لەکار دەرمدەکەن. کاتێكیش دەرکرام کێ دەستەبەرییەکەم ئەدات؟  ئەگەر بچمەوە سەرکار دەبێت خۆم هەوڵبدەم خۆم دەستەبەر بکەمەوە.. بەکورتی دەمەوێت ئەوەبڵێم کاتێك دەستەبەری باشە کەبێکار بویت، بیمەی بێکاریت بداتێ و هەرخۆشی کارت بۆبدۆزێتەوە، مەبەستم بەشی کاروباری کۆمەیەڵاتیە، خۆئەگەر وەك ئەوروپا بێت ئەوا دەستەبەری زۆرباشە .

دەنگی کرێکار: کەواتە ئەگەر بەساڵاچویت و کارت بۆنەکرا چێ دەکەیت ؟ بۆخراپە ئەگەر لەڕێگای دەستەبەری کۆمەڵایەتیەوە دواڕۆژ موچەیەکت هەبێت ؟.

کرێکارەکە: خراپ نییە، بەڵام ئاخر من ناڵێم ئەوە کەی وەزعە خانشینی تێدایە ٣مانگ جارێك و بڕەپایەك وەردەگرن کەبەشی هیچیان ناکات؟

دەنگی کرێکار: ئەی کەواتە چۆن بێت باشە؟

کرێکارەکە: ئەزانیت چۆن باشە، بەڕای من موچە ئەگەر هی خانە نشینی بێت یان هی حەقدەستی کار بێت ئەبێت لانیکەم ژیانی ڕۆژانەی موچەخۆرەکە دابین بکات و ئەوکەسە ناچارنەبێت قەرزبکات یان دووجۆر کاربکات. دواشت من ئەوەبڵێم لەکوردستان کرێکار بەگشتی ژیانی باش نییە، هیچ کاتێک کارەکەی جێگای متمانە نییە کە هەتا سەربێت. بەکورتی هیچ داهاتوویەکی دیار نییەو هەمومان چ لەکارگەو چ وەک کرێکارێکی ڕۆژانەو چ وەک کرێکارێکی حکومی چارەنوسێکی باشی نابێت بەهۆی دنیایەک هۆکارەوە، یەکێک لەوانە پەرت و بڵاوی کرێکاران خۆیان و مەسەلەی بێکاری کەکرێکاری لەسەر کاری کردووە بەکۆیلەو نەوێرێت فزە بکات نەوەک دەربکرێت و هەزاران بێکار کەلەدەرەوە ئامادەن بخەنە جێگایان.. بەبێ هێزو پێزی کرێکاران خۆیان کەبتوانن لەدەوری یەکتری کۆببنەوەو لەپەرتەوازەیی خۆیان ڕزگار بکەن، چارەنوسێکی باشتر لەئێستا بۆکرێکاران شک نابەم…

Related posts

ئە مرۆ لە رانیە کرێکارانی ژینگە پارێزی کۆمپانیایی بیڤان مانگرتنیان لەکار ڕاگەیاند

Dangi Krekar

کرێکاران چۆ بتوانن پاداشتی کۆتایی خزمەت وەربگرنەوە؟گفتوگۆ لەگەڵ پشکنەر لەبەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی

Dangi Krekar

ئامارەکانی ئێستاو ، پێشبینیەکانی داهاتوو | شاباز مەحمود

Dangi Krekar

Leave a Comment