Dangikrekar.com
وتار

سەرنجێک لە دیاردەی بێکاری وسیاسەتی حکومەتی هەرێم  شاباز مەحمود:

سەرنجێک لە دیاردەی بێکاری وسیاسەتی حکومەتی هەرێم

 شاباز مەحمود:

کەمکردنەوەی بێکاری و ڕیشەکێشکردنی قەیرانی بێکاری لە هەرێمی کوردستاندا، هەنگاوی گرنگ و پێویستە،

بەڵام سیاسەتی ڕاستەقینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوجۆرە نیە کە بیەوێت نەخشە و پلانێکی تایبەتی هەبێت بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی بێکاری و بیەوێت ئەم دیاردەیە لانیکەم بۆئاستێکی گەورە بهێنێتە خوارەوە.

ئەوەی کەڕوون و ئاشکرایە بۆ هەموان لەساڵی ٢٠٢٠ وە حکومەتی هەرێم لەڕێگای پێشنیارەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و لەڕێگای دەیان ڕێکخراوی جیهانیەوە بۆ ڕاوێژکردن و پێشنیار خستنە بەردەستیان بۆ مەسەلەی سیستەمی بەڕێوبردنی دەوڵەت و لێگرتنەوەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەخەڵک، لەوانە:

بەتایبەتی کردنی کەرتەکانی تەندروستی، خزمەتگوزاری گشتییەکانی وەک ئاو کارەباو شارەوانیەکان و ..تاد،

هەمووی ڕادەستی کۆمپامیاکانی کەرتی ئەهلی کران کەجۆرێک بوو لەئامادەکاری حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی بەجۆرێک لەجۆرەکان شانی لێپرسراوێتی خۆی خاڵی بکاتەوە لەو خزمەتگوزارییانەو هەمان بازاڕو بازاڕسازی سیاسەتی نێودەوڵەتی بخاتە دەستووری کاری خۆیەوە بۆ ئەوەی سیاسەتی سیستەمێک جێکەوتە بکات کە سیستەمی بازاڕی ئازادو نیئۆلیبرالیزمی دژە کرێکاری و دژە خەڵكیە کەئەمڕۆ کاریگەریە زاینبارەکانی لەسەر ژیان و تەنانەت زیندوو مانەوەی یەک یەکی خەڵکی داناوەو دەبیبنرێت و بەم هۆیەوە خەڵکی لەلێواری دەیان گرفت و کێشەی ماددی و کۆمەڵایەتی گەورەدا ڕاگرتووە. هەر لەسایەی ئەم سیاسەتەشدا، حکومەتی هەرێم نەکەهەر هەنگاوی نەناوە بۆ کەمکردنەوەی بێکاری بەڵکو تاهاتوە ڕێژەی بێکاری لەکوردستاندا بەرەوسەرەوەبردوە.

بەتایبەتی کەهەم سیتەمی داماەزراندنی مەرکەزی هەڵوەشاندۆتەوەو هەم وەزارەتو بەرێوەبەرایتەیەکانی بواری خزمەتگوزاریەگشتیەکانی دەمجکردوەو سپاردونی بەکۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت. ئەم بەبازاڕکردن و سیاسەتە کەدۆخی خەڵکی لەڕێشەوە هەڵتەکاندووەو لەکوردستان سیستماتیک دەڕواتە پێشەوە، ڕۆژ بەڕۆژ ئاسەواری بێکاری بەڕێژەی بەرچاو هەزاران دەرچووی زانکۆ پەیمانگاکان ئەڕژێنێتە ناو دەریای بێکارییەوە. ئێستا ئامارەکان وهەموو ئەو داتایانەی کەخۆیشیان بڵاوی دەکەنەوە، کەبەبڕوای ئێمە هێشتا واقیعی نین و لایەنی شاردراوەی زیاترشی تێدایە،

ترسناک و خەتەرو ژیان هەڵتەکێن و چارەنوسێکی خراپتریشە کەدەیانەوێت بەزۆرداری و بەفێڵ و چەواشەکارییانە فەرزی بکەن و بیکەن بەڕۆتینی ژیانی خەڵک. بۆیە تاقە ڕێگاو گرنگترین شت ئەوەیە کەبێکاران خۆیان بێنەمەیدانەوە ولەدەوری خواستی“کار یان بیمەی بیکاری“ یەخەی دەسەلاتداران بگرن،

هاوکات پیویستە کرێکارانی بێکارو سەرجەم  بێکارانی کوردستان لەدەوری یەکتری کۆببنەوە، ڕێکخراوی واقیعی خۆیان دروست بکەن بۆئەوەی بتوانن بەئیرادەو هێزێکی کۆمەڵایەتی گەورەترەوە فشارەکانیان یەکگرتوانە بەرنە پێشەوەو ڕێگا لەم سیاسەتەی دەسەڵات بگرن لەپێناوی خۆیان و چارەنوسی خۆیاندا.

Related posts

تیمی بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار، لەسەر کێشەکانی کرێکاران، لە شارۆچەکەی بازیان کۆدەبێتەوە!

Dangi Krekar

ژمارە ٥٥ دە نگی کرێکار بە شیوازی پیدی ئێف

Dangi Krekar

ژیانی کرێکاران لە کارگەکانی دەڤەری ڕانیەدا.. نامەی کرێکارێک 

Dangi Krekar

Leave a Comment