Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

ڕۆتینیاتی فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کرێکاران بێزاردەکات، تادەست لەمافەکانیان هەڵگرن!

ڕۆتینیاتی فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کرێکاران بێزاردەکات، تادەست لەمافەکانیان هەڵگرن!

    پەیامنێری دەنگی کرێکار 

لەگفتوگۆیەکدا لەگەڵ کرێکارێکدا، کەدوای ٨ساڵ کارکردن لەیەکێك لەکۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتدا، لەسەرئەوەی لەناڕەزایەتیەکانی کرێکاراندا بەشداربووە، لەسەرکارەکەی دەریئەکەن ودواتر بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕەپارەیەی کەبۆ دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەموچەکەیان بڕیوە، سەردانی فەرمانەگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکات. کرێکارەکە بەم جۆرە باس لەچۆنیەتی مامەڵەو ڕۆتینیاتی فەرمانگەی ناوبراودەکات:

“ماوەی ٨ساڵە پارەیان لێ بڕیبوم بۆ دەستەبەری-ضمان-  بەڵام دوای ئەوەی کارەکەم لەدەستداو بێکار بووم، ناچاربووم بچمە فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی  و داوای مافەکانی خۆم بکەم و  دەستەبەری ئەو ٨ ساڵەم وەربگرمەوە کەبەیاسا ڕێکخراوەو هەرکرێکارێك مافی خۆیەتی دوای لەدەستدانی کارەکەی داوای بکات.. کاتێک سەردانی فەرمانگەی ناوبراووم کرد، هەموو ئەوڕێکارە یاساییانەم  جێبەجێ کرد کەداوایان کرد،  لەوانە بەڵێننامەیەك کە دەبێت واژۆی بکەیت کە لەهیچ جێگایەكدا کارناکەیت. دواجار پێیان ووتم بڕۆرەوەو خۆمان ئاگادارت دەکەینەوە کاتێک کەمامەڵەکەت تەواو بوو..

ئەو ئەڵێت: ماوەی نزیکەی ساڵێکە داوامکردووە، بەڵام هێشتا ئاگادار نەکراومەتەوە! دوای ئەوەی بەدواداچونم کرد، وتیان موعامەلەکەت چووەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەهەولێرو هەتا ئەوان ئاگادارمان نەکەنەوە ئێمەش ناتوانین هیچ وەڵامێکت بدەینەوە. کرێکارەکە ئەڵێت: هەرچەندە فەرمانگەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی کارەکانیان زۆر بەباشی ئەنجام ئەدەن، بەڵام ئەم سیستەمە هێندە ڕۆتینیاتی تێدایە کەوات لێدەکات نەك هەر داوای مافەکانی خۆت نەکەیتەوە،  بەڵکو ئەسڵەن هەر خۆیشت دەستەبەر نەکەیت..ئەو لەدرێژەی قسەکانیدا ئەڵێت: مەعقولە لەم سەردەمی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیایەدا وەڵامی داواکاری کەسێك ساڵێک بخایەنێت؟ بەڵام ملیارێك دیناریان بۆبەرە بەنیوسەعات لێتوەردەگرن و دەیخەنە سەرحسابی فەرمانگەوە، بۆ وەرگرتنەوەش هێندە دەستی دەستیت پێدەکەن تا بێزارت دەکەن..

Related posts

لەدۆڵی بازیانەوە، بۆ بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار! نامەی کرێکارێک ..

Dangi Krekar

کۆمپانیاکان و دەنگۆی زیادكردنی مووچەی ژینگەپارێزان!

Dangi Krekar

کاری ناوماڵ .. کاری بێکرێ!

Dangi Krekar

Leave a Comment