Dangikrekar.com
هەواڵ

دەنگی کرێکار بەهاوکاری تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی هاوکاری گەیاندە شارۆچکەی بازیان!

دەنگی کرێکار بەهاوکاری تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی هاوکاری گەیاندە شارۆچکەی بازیان!

ڕۆژی هەینی بەرواری ٢٤-٢-٢٠٢٤

بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار بە{ هاوکاری تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی  }بڕی ٢٤ سەبەتە خۆراکی گەیاندە بازیان تەنها بۆ ئەو ماڵە نەدارو کرێچی و کرێکارانە نەک هەموو ماڵە زیان لێکەوتووەکان، کەبەهۆی لافاوی هەفتەی ڕابردووتر زەرەو زیانێکی گەورەیان بەرکەوت..

 

هاوپێچی ڕاگەیاندنی تۆڕەکە لێرەدا بڵاو دەکەینەوە!

لەبەردەوامی چوار ساڵی پڕ لەهەوڵ و خەمخۆری و دڵسۆزی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی بۆ پشتیوانی و کۆمەک و هاوکاری خەڵکی نەدار و هەژاری کوردستان، ئەمڕۆ ٢٤-٢-٢٠٢٤ بەهاوکاری تۆڕەکانی هۆڵەنداو ئەڵمانیا، تۆڕەکانی هاوکاری کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەهاوکاری بەردەوامی بڵاوکراوەی (دەنگی کرێکار)، لەشارۆچکەی بازیان وەک هاو دڵییەک، کۆمەک و یارمەتیەکانمان گەیاندە ٢٤ خێزانی زیان لێکەوتووی لافاوەکەی هەفتەی ڕابوردوو کە بریتی بوو لەچەندین جۆری خۆراک.

 

لێرەوە سوپاسی بێ پایانمان بۆ دڵسۆزان و خەڵکانێکی مرۆڤدۆست کە بەدرێژایی ئەم چەند ساڵە، پشتیوانی ئێمەو خەڵکی هەژاری کوردستان بوون. ئێمە لەچەندین شارو شارۆچکەی کوردستان و ووڵاتانی: سویسرا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، بەریتانیا، فینلەند، سویدو کەنەداو ئوسترالیا و نەرویج، کە لەماوەی کارکردنماندا کۆمەکمان بەهەزاران خێزان گەیاندووە، خۆبەخشانە هەموو هەوڵێکمان بۆ خزمەتکردنی بەشە هەژارەکەی کۆمەڵگەی کوردستان دەخەینە گەڕو بەردەوام ئەبین..

تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی ٢٤-٢-٢٠٢٤

راپۆرتی فیدۆیی

 

Related posts

هەواڵی بەسەرکەووتن گەیاندنی کەیسی ١٠ کرێکاری لەسەر کار دەرکراوی کارگەی گرین عێراق

Dangi Krekar

گیانلەدەستدانی کارمەندێکی سکیوریتی لە کاتی کاردا لە سلێمانی

Dangi Krekar

کرێکارێکی  لاو لەشوێنی کارەکەی گیانی لەدەستدا دە نگی کرێکار /هە ولێر 

Dangi Krekar

Leave a Comment