Dangikrekar.com
هەواڵ

هەواڵی بەسەرکەووتن گەیاندنی کەیسی ١٠ کرێکاری لەسەر کار دەرکراوی کارگەی گرین عێراق

هەواڵی بەسەرکەووتن گەیاندنی کەیسی ١٠ کرێکاری لەسەر کار دەرکراوی کارگەی گرین عێراق

 

ئەمڕۆ بەرواری ١٨-٢-٢٠٢٤ لەبەردەم دادگای سلێمانیداو لەڕێگای تیمی پارێزەرانی دەنگی کرێکارەوە، ئەرکان حسن و ئاکار نجم، هەواڵی بەسەرکەووتن گەیاندنی کەیسی ١٠ کرێکاری لەسەر کار دەرکراوی کارگەی گرین عێراقیان لەڕێگای دەیان کەناڵ و میدیاوە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆڕای گشتی بڵاوکردەوە..

شایانی باسە، نزیک ١٠ مانگە لەبەرواری ١-٥-٢٠٢٣ هەتا ئەمڕۆ، ئەو کرێکارانە بەپاساوی بێبنەمای دەرنەچوون لەتێسدا بەناڕەوا لەسەر کار دوورخرانەوە کە زۆرینەی کرێکارەکان ماوەی کارکردنیان لەو کارگەیەدا هیچی لەشەش مانگ کەمتر نەبووەو هەیانە ماوەی کارکردنیان زیاتر لە ساڵ و نیوێکە لەکارگەی ناوبراودا. دەرکردنیان بەهۆی مانگرتنێکەوە بوو کەکرێکاران لەچەند داوایەکیاندا خواستی باشترکردنی هەل و مەرجی کارو موچەو داواکاری زۆر سادەبوو..

دەنگی کرێکار هاوشان لەگەڵ تیمی پارێزەرانیدا هەرلەسەرەتاوە کەوتە شوێن کەیسەکەو هەرلەڕێگای وەکالەتی دەنگی کرێکار خۆی و لەڕێگای دادگای کارەوە سەرلەبەری تێچووی مامەڵەکەی گرتە ئەستۆو بەووردی بەدواداچوونی دەکرد هەتا کەیسەکە بەقازانجی کرێکاران بگەڕێنێتەوە… هەر بۆیە ئەمڕۆ خۆشبەختانە دادگا بڕیارەکەی جێگیر کردوو هەر هەوڵێک بۆ تانەلێدان لەلایەن کۆمپانیاکەوە بێکاریگەر هێشتەوە.. بەم هۆیەوە ئەو مژدە خۆشەیدا بەکرێکاران نەک هەر قەرەبوو کردنەوەی ئەوان و خەرجکردنی مووچەی هەموو ئەو چەند مانگەی کە لەکار دەرکراوون هەتا ئەو بەروارەی کەبڕیارەکە تەنفیز دەکرێت، بەڵکو چوونەوە سەرکاریشیان بۆهەمان کارگە بڕیاری لێدرا..

 

جێگای ئاماژەیە کەبەداخەوە ٤ لەو کرێکارانە، سەرەڕای ئەوەی دەنگی کرێکار تێچووی سکاڵاکەیانی لەئەستۆ گرتبوو، بەڵام لەبێهیوایی بەسەرەنجام نەگەیشتنی کەیسەکەیان، پشتگوێیان خست و نەچوون بەلای سکاڵاکەیانەوە سەرەڕای ئاگادارکردنەوەیان لەکەیسەکەیان… بەڵام دەتوانرێت هەر لەڕێگای دادگای کارەوە، ضمان- دەستەبەری ئەو چەند مانگە وەربگیرێتەوە..

ئەم هەواڵە بۆخۆی مێسەج و بانگەوازێکە بۆکرێکاران کە دەتوانن چ لەڕێگای یاساوەو چ لەڕێگای یەکگرتووکردنی ڕیزەکانی خۆیان و لەدەوری یەکتری کۆبوونەوە، دەتوانن خواست و مافەکانیان بسەپێنن و نەیەڵن هەروا ئاسان بەرشاڵاوی پەلاماری کۆمپانیاو خاوەنکار بکەوونەوەو بەئاسانی نانبڕاو بکرێن. هەرئەوەش ڕێگا دەکاتەوە بۆکرێکاران کەبتوانن هێزو فشاری خۆیان گردو کۆبکەنەوەو لەسەر کار دەرکردن قەدەغە بکەن و بیکەن بەهێڵی سور لەنێوان خۆیان و کۆمپانیاو خاوەنکاردا….

 

Related posts

کارمەندێکی کارەبا لەکاتی کارەکەیدا گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

سەرنجێک لە دیاردەی بێکاری وسیاسەتی حکومەتی هەرێم  شاباز مەحمود:

Dangi Krekar

ڕانیە: لەنەورۆزدا، مامۆستایان و کارمەندان، لەدژی نەدانی موچە گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان بەڕێخست!

Dangi Krekar

Leave a Comment