Dangikrekar.com
بابەتی هەڵبژاردە

قۆناغەکانی دروست بوونی کێشەی دەروونی کرێکاران وچارەسەرەکانی  لەقۆناغی بێکاریدا  چاوان رٶوف

قۆناغەکانی دروست بوونی کێشەی دەروونی کرێکاران وچارەسەرەکانی  لەقۆناغی بێکاریدا

|  چاوان رٶوف

توێژەری  کۆمەڵایەتی:

ئەو کەسانەی کە ئەیانەوێت کارێک بکەن و دەستیان ناکەوێت، ئەوا تووشی چەند کێشەیەکی دەروونی ئەبنەوە،لەوانە: بێتاقەتی و خەمۆکی و لاواز بوونی متمانە بەخۆبوون و ترسان لەوەی کە نەتوانن ژیانێکی باش بۆ خۆیان دابین بکەن و هاوسەرگیری بکەن و مانداڵەکانیان بێکەم و کورتی پەروەردە بکەن. ئەم کەسانە بەردەوەم ڕاڕان و هەندێک جاریش پەنا بۆ کاری خراپ و تاوان کردن دەبەن و دواجار بەزیانی کۆمەڵگا کۆتایی دێت و بەم هۆیەوە دیاردەی تاوانکردن زیاد ئەکات.

لەقۆناغی کارکردندا:

ئەم قۆناغە، کاریگەرییە خراپەکانی هیچی کەمتر نییە لەقۆناغی یەکەم، ئەوەی ڕاستە سیستمی سەرمایەداری خزمەتی بەمرۆڤایەتی کردووە، بەڵام ئەتوانم بەسیستمی مەرگی کرێکاران ناوی ببەم هەر بەو دەلیلەی کەزۆرترین مافەکانی کرێکاران پێشێل دەکات، هەربۆنموونە: ڕۆژانە گوێ بیستی دەیان ڕووداو ئەبین لەشوێنی کارداو چەندین کرێکار بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی کارەوە گیان لەدەست دەدەن، یاخود بەهۆی هەندێک ڕەفتاری ناشایستە کەبەرامبەر کرێکاران دەکرێتو بەم هۆیەوە دەبێتە هۆی دروستکردنی کێشەی دەروونی، دیسانەوە کار کردنی زیادەو دابین نەکردنی کەرەستەی سەلامەتی و دانانی کرێکاران لەدەرەوەی پسپۆڕی خۆیاندا. .

قۆناغی کۆتایی هێنان بە کارکردن:

ئەمە یەکێکە لەو قۆناغ و بارودۆخە ترسناکانە کە ئەگەر بێت و بەشێوەیەکی نایاسایی کرێکار دوور بخرێتەوە لەکارکردن، ڕەنگە کاریگەرییەکەی هێندە زۆر بێت بەرەو ئەوەی ببات کە ئەم کرێکارە پەنا بباتە بەر خۆکوشتن کە دواجار بەزیانێکی گەورە بۆ سەر کۆمەڵگا دادەنرێت و متمانە بەخۆبوون لاواز دەکات.خۆ ئەگەر ئەو کرێکارە خێزاندار بێت،ئەوا منداڵ و خێزانەکەشی تووشی بارودۆخێکی قورس و گران دەکاتەوە بەجۆرێک کەنەتوانن ژیانێکی ئاسایی بژین. کەواتە بۆیە ئەڵێین یەکێکە لەقۆناغە مەترسیدارەکان، چونکە کاریگەرییەکەی بەتەنها لەژیانی کرێکاردا ڕەنگ ناداتەوە، بەڵکو ڕاستەوخۆش کاریگەری نەرێنیدەخاتە سەر ژیانی خێزان و منداڵەکانیشی.

چارەسەری ئەم کێشانەی لەم سێ قۆناغەدا کەتووشی ژیانی کرێکاران دەبێت:

یەکەم: هۆشیار کردنەوەی خاوەنکارەکان زۆر لەهۆشیار کردنەوەی کرێکاران بەسوود ترە بۆ نەهێشتن یاخود کەمکردنەوەی ئەو کێشە دەروونیانەی کەتووشی کرێکاران دەبێت.

دووەم: هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی هەلی کاری گونجاو بۆ کرێکاران کە لەگەڵ شارەزایی و تواناکانیدا بگونجیت.

سێیەم: هۆشیارکردنەوەی کرێکاران بۆ پەیوەندی کردن بەدەستەبەری کۆمەڵایەتییەوە، ئەمەش لەپێناوی  ئەوەی کە ئەگەر کرێکاران نەیانتوانی کار بکەن ، ئەوا سەرچاوەیەکی هەبێت هەتا بتوانێت ژیانی مسۆگەر بکات.

چوارەم: دابینکردنی کرێیەکی باش بۆ کرێکاران کەبتوانن ژیانێکی شایستەی پێ دابین بکەن.

پێنجەم: کاتەکانی کارکردن بەشێوازێک بێت کە کرێکاران بەشێکی باشی کاتەکانی ڕۆژانەیان لەگەڵ خێزانەکانیان بێت هەتا لەکێشە خێزانیەکان بەدوور بن.

Related posts

لەسلێمانی خزمەتگوزاریەکانی نەخۆشخانەی منداڵانیش لەبەردەم بەتایبەتی کردندایە!

Dangi Krekar

ژیانی سەختی کرێکاران لە وەرزی زستاندا

Dangi Krekar

ئاگرێکی گەورە لەکارگەیەکی قیر لەعەربەت کەوتەوە!

Dangi Krekar

Leave a Comment