یاداشتێک لەلایەن کرێکارانی ژینگەپارێزی کۆمپانیای ” بیڤان”ەوە!
ئێمە کرێکارانی ژینگەپارێزی کۆمپانیای بیڤان داواتان لێدەکەین وەڵام بەم یاداشتەمان بدەنەوە
یەکێک لەکرێکارەکانی بیڤان ئەم یاداشت نامەیەی بۆ بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ناردوەو ئەڵێت: بەهەمومان ئەو داوا کارییەمان هەیە، بەڵام هیچ کەسێکمان ناتوانین بیگەیەنینە دەستی ئێدارەی کۆمپانیا، هەبۆیە من وتم دەینێرم بۆ دەنگی کرێکار بائەوان بۆمان بڵاوبکەنەوە. بەو هیوایەی کەنسخەیەکی بگاتە دەستی فەرمانبەرانی کۆمپانیاکەو بیخوێننەوە.:
بۆ بەرێز بەڕێوەبەری کۆمپانیای بیڤان
دوای سڵاوو ڕێز
ئێمە کرێکارانی سەر بەکۆمپانیاکەتانین، هەتا ئێستا موچەی ٢مانگمان لەلاتانەو نازانین کەی مووچەکەمان ئەدەنێ!. بەپێی یاسا، دواخستنی موچە قەدەغەیەو ئەبێت هەموو مانگێک لەکات وساتی خۆیدا بدرێت. ئێمە بەمافی خۆمانی دەزانین داوای هۆکاری دواخستنی ئەو ٢موچە دواخراوەمان بکەین. هەربۆیە لەڕێگای ئەم نامەیەوە داواتان لێ دەکەین وەڵاممان پێبدەنەوە، چونکە تاکە سەرچاوەی ژیانمان ئەو موچە کەمەیە کەلای ئێوەیە .
کرێکارانی کومپانیای بیڤان