بەهۆی پێنەدانی مووچەوە نزیكەی ٦٠ هەزار مامۆستا بایكۆتی دەوامیان کرد!
| دەنگی کرێکار:
هەروەک دەستەی مامۆستایانی ناڕازی ئاشکرایان کردوە، کەلەگەڵ ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەت بۆ دیاریکردنی ڕۆژی دەستپێکردنی ساڵی نویی خوێندن لەهەرێمی کوردستان، نزیکەی ٦٠ هەزار مامۆستا لەسەراسەری هەرێمدا، بەهۆی پێنەدانی موچەی سێ مانگیانەوە، بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاندو نەچونە ناوهۆلەکانی خوێندنەوە. لەم پەیوەندەشدا سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەلێدوانێکدا پاڵپشتی خۆی بۆ مافەکانی مامۆستایان ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بە سەرۆكی حكومەت و لێپرسراوانی تری هەرێم لەسەر ڕەوشی خوێندن و خراپی گوزەرانی مامۆستایان بکات.