Dangikrekar.com
بابەتی تایبەت

لێدان و ئیهانە و بێسەروشوێن کردنی کرێکارانی سوریا بەتووندی سەرکۆنەو مەحکوم دەکەین!

لێدان و ئیهانە و بێسەروشوێن کردنی کرێکارانی سوریا بەتووندی سەرکۆنەو مەحکوم دەکەین!

| دەنگی کرێکار

لەدوای تاوانکارییەکانی چەکدارانی ئەحمەد شەرع دەرحەق بەجینۆسایدکردنی عەلەویەکانی لەسوریادا بەناوی لێدان لە(فلول النظام الاسد).. حەشدی شەعبی، لەپەلەمارێکی هیستریکییاندا دەستیان کرد بەهەڵمەتی گرتن و سەرنگونکردن و ڕاوەدوونانی کرێکارانی سوری لەبەغدادو ناوەڕاست و باشوری عێراق، هەموو ئەو کارگەو ناوەندی کارانەی کەکرێکاران سوری کاریان تێدا دەکرد کەوتە بەر پەلامارو هێرشی دڕندانەی ئەوان وەک تۆڵەکردنەوەیەک لەبەرامبەر تاوانکاری  پیاوەکانی جولانیدا..

ئەم کردەوە وەحشیانەیەی حەشدی شەعبی دەرحەق بەکرێکارانێک کەلەپێناوی بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان هاتوونەتە عێراق و ناچارن بەکۆیلەکاری هێزیکاریان هەرزانفرۆش بکەن هەتا بتوانن خێزانەکانیان لەمەرگ و برسێتی ڕزگار بکەن کەلەئەنجامی جەنگ و کاولکاری هەر ئەو هێزەچەکدارە دڕندەیەی ئەحمەد شەرع و چەتەکانی سەربەتورکیا خۆیان بەشێکی سەرەکی بوون لەنەهامەتیەکانیان لەسوریادا، ئێستا کەوتوونەتە بەر حەملەی ڕاسیزم و فاشیزمێکەوە کە هەماندیوی دووەمی ئەحمەد شەرعن لەعێراقدا..

ئەم هەڵمەتە دژی ئینسانی و چەپەڵە کەلەلایەن چەندین گروپی سەربەئێرانی شیعەکانی عێراقەوە لەوانەش: گروپی (جهاد التبیین المقاوم) لەوپەڕی دڕندەیی خۆیدا جێبەجێ دەکرێت لەدژی کرێکارانی سوریا، لەڕیشەوە کارتی فشارە بەدەست شیعەو حەشدی شەعبیەوە لەسەر حکومەتەکەی شەرع دەرحەق بەو قەتڵ و عامەی کەلەلایەن پیاوانی ئەوانەوە لەدژی عەلەویەکان کرا.. هەرئەمەش شیعەکانی هێناوەتە پای خۆکۆکردنەوەیەک لەلایەن ئێرانەوە کەپێئەچیت لەداهاتوودا ببێتە شەڕی نێوان شیعەو سوننە لەناوچەکەدا کە تراژیدیای گەورەتر دەهێنیتە پێشەوە..  پاساوی دڕندەیی وبەربەریەتی ئەم حەملەیە ئەوەیە کەبەناوی کرێکارانی هاتوو گوایە کاریگەری خراپی داناوە لەسەر ئابوری عێراق و ئەوانن کەبوونەتە هۆی بێکارکردنی کرێکارانی عێراق کەبەهەرزانترین حەقدەست کارئەکەن و بەم هۆیەوە بەتاڵەیەکی زۆری هێناوەتە دەرەوە!! نەک هەر بیانوویەکی نامرۆیی و پوچە، بەڵکو تێروانین و ئیدەو باوەڕێکی فاشیستی و ڕاسیزمی ئەوانە وەک لۆژیکی مێژوویی خۆیان لەنێوان شەڕی مەزهەبگەرایی لەپێناوی دەسەڵاتی سیاسی خۆیاندا کەلەسەر پەرت پەرتکردنی خەڵکەکەی بزنسی و کەڵەکەی سەرمایە دەکەن بەقیمەتی قەتڵ و عامکردن و لەخوێنهەڵکێشانی شوێنکەووتوانیان.

Related posts

بڕی مووچەکەم ٢٣٠ هەزار دینارەو دەڵێن بۆتان پاشەکەوت دەکەین!

Dangi Krekar

سەرنجێك لەسەر ماوەی کارکردن لە پرۆژە پیشەسازیەکاندا!

Dangi Krekar

کرێکارانى باخچە و نەخۆشخانەکانى ئیدارەی راپەڕین گردبوونەوە

Dangi Krekar

Leave a Comment