Dangikrekar.com
هەواڵ

دەرچووانی دانەمەزراو پەیامی خۆیان ئەدەن بەدەسەڵات!

دەرچووانی دانەمەزراو پەیامی خۆیان ئەدەن بەدەسەڵات!

|  دەنگی کرێکار

 

بەپێی داتای فەرمی بەردەست لەهەرێمی کورستاندا نزیکەی ٣٠٠ هەزار دانەمەزراو هەیە هەتا ئێستا بەجیاوازی ساڵەکانەوە. کێشەی گەورەی کارمەندان و مامۆستایانی دانەمەزراو، دانەمەزراندو نەڕەخساندنی هەلی کارێکی گونجاوو بەردەوامە کەکاریگەری گەورەی لەسەر ژیان و داهاتووی هەریەکێک لەوان داناوەو بەشێکی لەبەرچاو لەوانی لەدۆخێکی تراژیدی سەختدا ڕاگرتووە.

ڕۆژی،٦/١٠/٢٠٢٤ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەرچووانی دانەمەزراو پەیامێکیان ئاراستەی نوێنەرانی کورد لەبەغداو دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کرد  کە لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا خرانە ڕوو:

١/ پێوویستە حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پابەند بێت بەدامەزراندنی دەرچووان بەپێی ساڵی دەرچوون و کۆنمرە

٢/ داوا لەنوێنەرانی کورد لەپەرلەمان و حکومەتی بەغداد دەکەین ساڵانە دامەزراندی پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجەی حکومەتی ناوەنددا بچەسپێنیت

٣/ جێبەجێ کردنی کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە ٦٣ ساڵیەوە  بۆ ٦٠ ساڵی، لەبەرئەوەی ئەگەر ئەمە جێبەجێ بکرێت، ئەوکاتە ٤ هەتا ٥ هەزار کەس لەفەرمانبەرو مامۆستا خانەنشین دەبن و دەتوانرێت دەرچووانی دانەمەزراو لەجێگایاندا دابنرێت.

٤/ لابردنی مەرجی تەمەن لەهەر دامەزراندنێک کەهەبێت بۆدەرچووان

٥/ بنەبڕکردنی تەزکیە حزبی لەکاتی دامەزراندندا

Related posts

هەنگاوێکی تری دەسەڵات بۆکردنەوەی دەرگاکانی خوێندن شکستی پێهێنرا.

Dangi Krekar

ژمارە ٧٣ دە نگی کرێکار ببینن

Dangi Krekar

کرێکارێ لەکاتی کارکردندا کەوتە ژێر گەڵابەیەک و گیانی لەدەستدا

Dangi Krekar

Leave a Comment