خواستە سەرەکیەکانی کرێکارانی کوردستان، لەئایاری ئەمساڵدا!
کرێکاران بۆ ئەوەی بتوانن، هەلومەرجی کار وژیانیان باشتر بکەن دەبێ لەدەوری خواست ودوای ڕۆشن کۆببنەوەو ڕیزەکانیان یەکخەن. کرێکاران تەنها بەخەبات و تێکۆشانی یەکگرتوو ڕیکخراو، دەتوانن دەسەڵاتداران وخاوەن کۆمپانیاکان ناچاربکەن مل بەخواستەکانیان بدەن.. لەئێستادا کۆبوونەوە ویەکخستنی خەباتی کرێکاران لەدەوری ئەم خواستانەی خوارەوە ئەتوانی دۆخی کارو ژیانی کرێکاران بەرەوباشتر بەرێت. کرێکاران وەرنەمەیدان بۆ خواستە بەرهەقەکانی خۆتان:
*/ زیادکردنی کرێی کرێکاران کەوەلامدەرەوەی بژێوی ڕۆژانەی خێزانێکی پێنج کەسی بێت.
*/ ئازادی مانگرتن و ڕیکخراوبونی بێمەرجی کرێکاران.
*/ کار یان بیمەی بێکاری، بۆ هەر هاوڵاتیەکی ئامادەبەکار، چ ژن بێت چ پیاو.
*/ هەڵوەشانەوەی گرێبەستی کاتی ودامەزراندنی کرێکارانی گرێبەست.
*/ دەستەبەرکردنی مافی خانەنشینی بۆ هەموو کرێکاران بەموچەیەکی شایستە.
*/ ٧ سەعات کاری ڕۆژانەو دوڕۆژ پشوی لەسەر یەک لەهەفتەدا.
*/ دەستکۆتاکردنی بڕیاری حزبەکان لەدامەزراندن و دانی فرسەتی کار بە کرێکاران.
*/ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی خۆڕایی بۆ کرێکاران..
