هەر ئێستا!!
خۆپشاندانی کاسبکارانی سەر پردەکەی ناو بازاڕی كهركوك بەهۆی لادانی مێز و عەرەبانەکانیانەوە!
دەنگی کرێکار /کەرکوک
خاوەن عارەبانە دەستفرۆشەکانی سەرپردەکەی کەرکوک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.. یەکێک لەو دەستفرۆشانە بەناوی هەمویانەوە قسەی کردو دەڵێت: ئەمە غەدرێکی گەورەیە کە لەئێمە دەکرێت، ئەگەر پاساوەکەیان ئەوە بێت کە زیادەڕەییمان کردووە، دنیایەک زیادەڕەووییان کردووە خۆیان، لەم شارە گەورەو گرانەدا ئەگەر زیادەڕەویی هەبێت هەمووی کردوویەتی، ئەگەر مەسەلەی یاسا بێت لەگەڵ یاساداین، ئەگەر مەسەلە جوانی شار بێت لەگەڵ جوانیداین.. ئەوان بەم پاساوەیان نایەڵن کاروکاسبیمان بکەین، ژیان و گوزەرانی خاوو خێزانمان لەسەر ئەو عارەبانانەیە. چەندین شوێن سوتێنرا تەنها هاتن ئێمەیان تاوانبارکرد، بۆچی ئێمە تاوانبار ئەکەن.. ئێمە کۆمەڵێک ڕەشو ڕووتین و بەڕاستی نایانەوێت بژین..ئێمە کاسبی ئەکەین و هیچ کارێکی خراپەکاریمان نەکردووە تا تاوانبار بکرێین..ئەسڵەن ئەوە ئێمەین کە یارمەتی دەزگا ئەمنیەکانیش ئەدەین بۆڕێگری لەخراپەکاری..