Dangikrekar.com
هەواڵ

کۆمپانیای گەردین موچەی کرێکارەکانی کەم دەکاتەوە!

کۆمپانیای گەردین موچەی کرێکارەکانی کەم دەکاتەوە!

هەواڵێک لەکرێکارێکی ژینگەپارێزی کۆمپانیای گەردینەوە لە سیدصادق

کۆمپانیای گەردین کەکاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکە، لەشارۆچکەی سەید سادق  موچەی کرێکارەکانی کەمکردۆتەوە بۆ٢٥٠هەزار دینار. لەئێستادا تەنها ٥٠ کرێکار سەرجەم کاری خاوێنکردنەوەی ناوشار ئەکەن. هۆکاری ئەم ژمارە کەمە لەکرێکاران، تەنها ئەوەیە کەمووچەکەیان بێئەندازە کەمەو بەم هۆیەشەوە زۆرینەیان وازیان لەکار هێناوە جگەلە وکرێکارانەی کەتەمەنیان لەسەرەوەیەو ناتوانن هیچ کارێکیتر بکەن. ئەمە لەکاتێکدایە کەمیلاکی کۆمپانیای گەردین تەنها بۆ ناو شارۆچکەی سەید سادق ٩٠کرێکارە جگەلە شۆفێری کابیسەو گەڵابە.

هەواڵدەرەکە ئەڵێت: لەناو ئەو کرێکارانەدا پێنج کەسیان مانگانە ٥٠٠هەزاریان وەردەگرن، ئەم بڕە پارەیەش کەزۆر دێتە بەرچاو بەبەراوورد بەمووچەی کرێکارەکان، تەنها بۆ ئەوەیە کارەکەیان بەجێ نەهێڵن. بەم شێوەیە کۆمپانیاکە نەک هەر مانگانە پارەی ٤٠ کرێکار قازانج دەکات، بەڵکو قازانج لە ٥٠ کرێکارەکەی تریش دەکات. بەداخەوە هیچ لایەنێکی پەیوەندیدارو حکومی هەتا ئێستا ئاوڕی نەداوەتەوە لەهەموو ئەو کرێکارانەو نازانن کاری ئەوان چەندە سەخت و دژوارەو کاری ٩٠ کرێکاری جاران لەئێستادا تەنها بەو ژمارە کەمە دەکات.

داوا دەکەم لەڕۆژنامەی دەنگی کرێکارەوە ئەم ڕاپۆرتەمان بۆ بڵاوکەنەوەو بۆڕای گشتی، هەتا بزانرێت ئێمە لەچ مەرگەساتێکدا بەو سەختییەوە کاردەکەین بەمووچەیەکی ئێجگار کەمەوە کەبەشی هیچ ناکات بۆژیان کردنمان و دۆخی گوزەرانمان ئەو پەڕێ خراپ و نالەبارە.

Related posts

بەرزکەرەوەیەک لە نهۆمی ١٣ی باڵەخانەکە کەوتووەتە خوارەوە و داویەتی بەسەری کرێکارەکەدا.

Dangi Krekar

چوار کرێکاری ‌خه‌ڵكی یه‌مه‌ن كوژران و دوو کرێکاری تریش برینداربوون. دەنگی کرێکار زانیاری لەسەر بریندارو کوژراوەکانی ڕووداوەکە دەستکەووتووە.

Dangi Krekar

“لەم پڕۆژەیەدا، مەرجەکانی سەلامەتی کار نییە” گفتوگۆ لەگەڵ یادگار عەلی، کرێکاری پڕۆژەیەکی بیناسازی

Dangi Krekar

Leave a Comment