Dangikrekar.com
ڕاپۆرت

کرێکارانی ژینگەپارێز مستەحەقی ڕێزلێنان و دابین کردنی موچەکانیانن، نەک لەسەرکار دەرکردنیان!

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، بڵاوکراوەی دەنگی کرێکار ، کەمپێنێکی کۆکردنەوەی واژۆ، بۆ پشتیوانی لەکرێکارانی ژینگەپارێز وگێرانەوەیان بۆسەرکارەکانیان دەستپێکردووە وتائیستاش بەسەدان کەس واژۆیان لێداوە. کەمپێنکە ئاڕاستەیە بۆ “کوێستان محەمەد” وەزیری کاری هەرێمی کوردستان. لەکۆتایشدا کەمپێنەکە لێژنەیەک پێکدێنی بۆسەردانیکردنی وەزیری کارو پێدانی یاداشتێک بەئیمزاکانەوە کەداواکاری گێرانەوەی کرێکارە دەکراوەکان بۆسەرکارەکانیان لەخۆدەگرێ. ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیاندنی کەمپێنەکەیە وداواکارین هەموولایەک واژۆی کەمپینەکە بکەن:
کرێکارانی ژینگەپارێز مستەحەقی ڕیزلێنان ودابینکردنی موچەکانیانن نەک لەسەرکار دەرکردنیان!
نامەیەک بۆ بەردەم وەزیری کار لەهەرێمی کوردستان بەڕیز کوێستان محەمەد وەزیری کار..
هەروەک ئاشکرابوە لەسەرەتای ئەم مانگەدا، کۆمپانیای کارگێس لەدەڤەری پشدەرو بتوێن بەبڕیارێک ٢٠٠ کرێکاری ژینگەپارێز وچادێرو سایەقی لەسەر کارەکانیان، دەرکردوە. ئەم بڕیارەش بەدوای تازەکردنەوەی گرێبەستی کار لەنێوان شارەوانیەکان وکۆمپانیای ناوبراودا، بەبێ لەبەرچاگرتنی هیچ حسابێک بۆ ژیانی ئەم کرێکارانەو خێزانەکانیان ، ئەمە لەکاتێکدایە کە کرێکارانی ژینگەپارێز بەزەحمەت و ماندوبونێکی زۆر وبەموچەیەکی کەم خزمەتێکی گەورەیان پێشکەش بەهاوڵاتیان کردوە، تا شارەکان لەپیسوپۆخڵی پاك بکەنەوە وکۆمەڵگاش لەدەردوبەلای نەخۆشی دوربخەنەوە.
کرێکارانی ژینگەپارێزی دەڤەری بتوێنو پشدەر سەرەڕای سەختی کارەکانیان وئامادەییان بۆکارکردن، هێشتا موچەی چەند مانگیان لەلایەن کۆمپنای کارگێسەوە پێنەدراوە، کەچی ڕووبەڕویی نانبڕین ولەسەرکاردەرکردن کراونتەوە، ئەمەش غەدرو زوڵمیکە کەنەلەیاسادا جێگای دەبێتەوەو نەهیچ پرەنسیپێکی ئینسانی قەبوڵیدەکات. وەزارەتیکار لەبەرامبەر ئەم غەدروزوڵمەی کەلەکرێکارانی ژینگەپارێز دەکرێ لەباتی ئەوەی لەغەمی گێرانەوەی موچە نەدراوەکانی کرێکارنو باشکردنی دۆخی کارو ژیانی ئەوان دابێت، کەچی دەبینین لەئاست دەرکردون ونانبراوکاردنی کرێکاراندا بێدەنگی هەڵبژاردوە وهیچ کاردانەوەیەک نیشان نادات، لەکاتێکدا کە بڕیاری دەرکردنو نەدانی موچەی کرێکارانی ژینگەپاریز لەلایەن کۆمپانیای کارگیسەوە، پێچەوانەیە بەبەیاسا کارپێکاروەکان لەهەرێمی کوردستاندا. هەربۆیە ئێمە ئیمزاکەرانی ئەم نامەیە، لەگەڵ ئەوەدا نارەزایەتی خۆمان بەم بڕیارە هاوبەشەی نیوان کۆمپانیای کارگێس و شارەوانەیەکان دەردەبڕین و پێمان وایە هەنگاوێکی سەراپا دژی کرێکاریو دژی ئینسانیەو دۆخی کرێکارانی ژینگەپارێز بەرەو هەژاریو نەهامەتیەکی گەورەتر ڕاپێچ دەکات. هاوکات داوادەکەین کەکار بکەن بۆ ڕاگرتن وهەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە و گێرانەوەی کرێکارانی لەسەر کار دەرکراو بۆ سەرکارەکانیان، بەپێچەوانەوە نابەرپرسیارێتی وەزارەتەکەتان دەرهەق بەکرێکارانی ژینگەپاریز لەئاست ئێمە و ڕایگشتی خەڵکی کوردستاندا دەسەلمێنی.

بۆ پێشتیوانی کردنی لەکرێکارانی ژینگەپارێز ناو وئیمزای خۆت لە ڕێگای ئەم ئیمێڵەوە بنێرە:
mmahdirasool59@yahoo.com
بۆزانیاری زیاتر: 07702237250

Related posts

لەحەڤدە ساڵی ڕابردوودا ٨٢ هەزار “کرێکاری بیانی” هێنراونەتە کوردستانەوە!

Dangi Krekar

”کاری ژنانە“ و ژنانی کۆیلەی مۆدێرن

admin

دۆخی کرێکاران لە کارگە پێشەسازیەکاندا! پاڵاوگەی نەوتی کەوەرگۆسک و ئاسن و پۆڵای ماس، بەنمونە

Dangi Krekar

Leave a Comment