Dangikrekar.com
وتار

جامی جیهانی چیە؟ کێ لێی سودمەندەو کێ زەرەرمەند؟

نەغەدە عوسمان:
جامی جیهانی چیە؟ جامی جیهانی بۆ خۆی خۆشی بەخشە بە تەواوی خەڵکانێک لەسەر ئاستی جیهان کە ئالودەی تۆپی پێ بێت و ملیۆنان کەس زۆر بەشەوقو زەوقەوە چاوەڕوانی چرکەساتی دەستپێکردنی دەبن، بەبێ ئەوەی هیچ کات بیر لەوە بکرێتەوە ئەم هەموو ئامادەکاریە لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە، یان دەکرێت کاری خۆشی بەخش ببێتە هۆکاری مەرگ و چەوسانەوەو هیلاک بوون و بێ نان و ئاوکردنی هەزاران کرێکار؟
جامی جیهانی ٢٠٢٢ پشکەکەی بەهەر فرتوفێڵێک بوو بۆ دەوڵەتی قەتەر دەرچوو، کە یەکەم جارە مۆندیال بێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆکارەکەشی تەنها دەوڵەمەندی ئەو ووڵاتەیە کە بەزەبری زۆری سەرمایەکەی توانی ئامادەکاری یاریگاو شوێنی مانەوەو حەوانەوەی یاریکەرو میوانەکان و تەماشاکاری مۆندیال و دروستکردنی ڕێگاوبان و چەندین پێداویستی تری مۆندیالەکە.
سودمەندی مۆندیال کێیە؟ گەر دیقەت بدەین تەواوی ووڵاتانی ئەوروپاو ئەمریکا هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان کە پشکی مۆندیالیان بۆ دەرچێت، بۆ نمونە ترامپ پاش مۆندیالی ٢٠١٨ کەلە ڕوسیا ئەنجامدرا بەئاشکرا وتی ئێمەش دەمانەوێت وەک ڕوسیا حەوت ملیار دۆلار قازانج کەین، کە سەرمایەیان بە سەدان تریلیۆن دۆلارە، کەواتە سودمەندی یاریەکانی ساحەو مەیدان بە هەموو جۆرەکانیەوە تەنها سەرمایەداران ودەولەتەکانیانە.
زەرەرمەندی مۆندیال کێیە؟ کاتێک پشکێکی پڕ سەرمایە بۆ هەر دەوڵەتێک دەردەچێت دەبێت ئامادەکاریەکی بێشوماری بۆ بکرێت کە بتوانن زۆرترین سەرمایەی لێدەربهێنن، ووڵاتێکی وەک قەتەر لەچاو بچوکی ڕوبەرەکەیدا چۆتە ژێر باری گەورەترین کەرنەڤاڵی جیهانی وە سەرکەوتوش بوە لە ئامادەکاریەکەیدا ئەمە چۆن و بەچ هێزێک کراو بەئەنجام گەشت؟ قەتەر ئەو دەوڵەتەیە کە بە چەوسێنەری کرێکاری هاوردەی بیانی ناسراوە بەتایبەتی لەم دەورەی مۆندیالەدا کە بە خراپترین شیوەی نا ئینسانی مامەڵەی کرێکارەکانی کردوە چ لە برسیکردنیان و هیلاکردن بە زۆرترین کاتی کارکردن واتە لەسەرو هەشت سەعات کار پێکردن لەسەرو هەموشیەوە کرێی کاری کرێکارە هاوردەکانی نەداوە کە ئەم پێشێلیە لە ئاستی دنیادا دەنگی دایەوەو ڕێکخراوەکان بەرەوڕوی بونەوە، بەڵام ئەمە کاری قەتەرو تەواوی سەرمایەداری جیهانیە، بەمەرجێک قەتەرلە ساڵی٢٠١٧ دا پەیمانی بە ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتیدا کە چارەسەری چەوساندنەوەی کرێکاران بکات وە بە یاسای کار مامەڵەی کرێکاران بکات، کاتێک باس لەو هەموو ئامادەکاریە دەکەین بۆ گەورەترین کەرنەڤاڵی جیهانیگەیشتنی بەو ئاستە بەرزە لە ڕوبەرێکی تەسک و تروسکدا بەداخەوە ئەمە تەنها بەهێزو بازوی خۆیان وتەنی ملیۆنان کرێکاری ئەفریقاو ئاسیا کراوە کە بریتین لە کرێکاری ژن و پیاوی گەنج کە کاربەهرزانترین نرخ دەکەن.

Related posts

 ”کار یان بیمەی بێکاری“،خواستی کرێکارانی کوردستانە

Dangi Krekar

کاری مناڵان لەڕەشنوسی یاسای کاری حکومەتی هەرێمدا!

admin

بۆچی نابێ کرێکاران بەبێ گرێبەست کار بکەن؟

Dangi Krekar

Leave a Comment