گیانلەدەستدانی کرێکارێک لە ئاکامی کەوتنەخوارەوەی لە نهۆمی ۱۳ی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی
دەنگی کرێکار — سلێمانی
سەرچاوەیەکی تایبەت بە دەنگی کرێکار ی ڕاگەیاند؛ لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە نزیک گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی، ڕووداوێکی دڵتەزێنی کار ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، کرێکارێک بەناوی پەیمان حسێنی ، کە خەڵکی شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە کاتی سەرخستنی کەلوپەل و کەرەستەی ساختومان بە مەسعەد (بەرزکەرەوە)، لە نهۆمی ۱۳ی بیناکەوە کەوتۆتە خوارەوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە
